وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ بڕیار و پێشنیارێك هه‌بێت بۆ درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ دوای رۆژانی جه‌ژن.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی :
له چه‌ند ده‌زگایه‌كی میدیایی لێدوانێك له‌سه‌ر ناوی به‌ڕێز وه‌زیری ته‌ندروستی بڵاوكراوه‌ته‌وه گوایه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درێژده‌كرێته‌وه.
لێره‌وه هاووڵاتیان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه هیچ بڕیار و پێشنیارێكی له‌وشێوه‌یه له‌ئارادا نییه و هیچ لێدوانێكی له‌م جۆره نه‌دراوه، به‌ڵكو له‌كاتی پێویست و هه‌ر ره‌وشێكی نوێ، به‌هه‌ماهه‌نگی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا، به فه‌رمی رێنمایی پێویست و رێكاره‌كانی خۆپارێزی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
جارێكی تر داوا له هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ینه‌وه، باپه‌ندی ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بن بۆ ڕێگه‌گرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19.
سه‌لامه‌تی بۆ هه‌موو لایه‌ك.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
26 ئایار 2020