شـوان گـه‌ردی
كێ هه‌یه ناوی عبدالكریم قاسمی گێ لێ نه‌بووبی … ئه‌و سه‌رۆكه‌ی كه ته‌نها چوار ساڵ و شه‌ش مانگ و بیست رۆژ حوكمی عیراقی كرد …
با بزانین ئه‌و سه‌رۆكه شیوعییه به‌غداییه له ماوه‌ی حوكمیدا چی كرد ….
1- یاسای ئیصلاحی زراعی و كۆتایی هێنانی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زه‌وی بۆ جوتیاران
2- یاسای ( ئه‌وه‌ت له كوێ هێنا ؟ ) تایبه‌ت به لێپرسینه‌وه‌ی به‌رپرسان .
3- یاسای باری كه‌سی پاراستنی مافه‌كانی ئافره‌تان
4- یاسای خۆماڵی كردنی نه‌وتی عیراق
5- كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداد
6- كردنه‌وه‌ی 2334 قوتابخانه له سه‌رتاسه‌ری عیراق
7- كردنه‌وه‌ی 776 قوتابخانه‌ی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری
8- كردنه‌وه‌ی ده‌یان قوتابخانه‌ی ئه‌هلی
9- كردنه‌وه‌ی یاریگه‌ی شه‌عب
10- كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداد له ئه‌لمه‌نصور
11- كردنه‌وه‌ی مدینة الطب له به‌غدا و نه‌خۆشخانه‌ی جمهوری له زۆۆۆربه‌ی پارێزگاكانی عیراق
12- كردنه‌وه‌ی به‌نده‌ری ئوم قه‌صر له به‌صره
13- پێشخستنی سوپای عیراقی له رووی زانست و چه‌كه‌وه
14- كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی یه‌رموك – كه‌رخ – ئیبن ئه‌لنه‌فیس – ئه‌لنوعمان – ئه‌لشه‌ماعییه – فریاكه‌وتنی منداڵان – تكریت – دهۆك – حیله – فوراتی ئه‌وسه‌ت له كوفه – كه‌ركوك – كه‌ربه‌لاء – عه‌فه‌ك – دیوانیه – ڕه‌مادی – شه‌قلاوه – موصڵ – جوذام – به‌صره – عماره – ئه‌لكازمیه
15- كردنه‌وه‌ی 160 مسته‌وسه‌ف ( بنكه‌ی ته‌ندروستی )
16- كردنه‌وه‌ی 280 كۆگای ده‌رمان
17- كردنه‌وه‌ی ( 49 ) مشروعی اسكان / مدینه / قریه سه‌كه‌نیه / خانووی ئه‌فسه‌ران له پارێزگاكانی عیراق
18- كردنه‌وه‌ی سێ به‌نداو ( دۆكان – ده‌ربه‌ندیخان – ئه‌عالی فورات )
19- كردنه‌وه‌ی ( 14 ) مبزل و پرۆژه‌ی ئاودێری
20- كردنه‌وه‌ی ( 4 ) كێڵگه‌ی په‌موو و برنج و ره‌ووه‌كی پزیشكی
21- كردنه‌وه‌ی ( 49 ) كارگه‌ی هه‌مه جۆر
22- كردنه‌وه‌ی ( 22 ) پرد
23- كردنه‌وه‌ی چه‌ندین تاقیگه‌ی خوارده‌مه‌نی
24- كردنه‌وه‌ی ده‌یان سایلۆ
25- لێدانی سه‌دان بیری ئاو
26- هاورده كردنی پاصی دوو نهۆمی
27- كردنه‌وه‌ی ده‌یان بانكی جۆراوجۆر
28- كردنه‌وه‌ی ده‌یان جه‌معیه‌ی ته‌عاونی و ئیستهلاكی
29- كردنه‌وه‌ی ده‌یان بنكه‌ی چاودێری هه‌تیوان
30- كردنه‌وه‌ی ده‌یان بنكه‌ی چاودێری نابیست و نابیانیان
31- كردنه‌وه‌ی ده‌یان هۆتێڵ
32- كردنه‌وه‌ی ده‌یان كازینۆی سیاحی
33- كردنه‌وه‌ی ده‌یان خانه‌ی چاودێری نه‌وجه‌وانان و بێ نه‌وایان و ده‌ربه‌ده‌ران
34- كردنه‌وه‌ی سه‌دان مه‌خفه‌ری سنووره‌كان
35- دامه‌زراندنی رێكخراوی ئۆپیك بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وت
36- دامه‌زراندنی سوپای رزگاری فه‌له‌ستین و پڕ چه‌ك كردنی
37 – به‌خشینی سوپای مه‌غریب به چه‌ندین فڕۆكه‌ی جه‌نگی
طبعا … عبدالكریم قاسم ده‌یان سه‌ربرده و شتی خۆشی هه‌یه …
وه‌ك ئه‌و نانه‌وایه‌ی كه وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی زه‌عیمی دانابوو ، زه‌عیمیش پێی گۆتبوو ، وێنه‌كه‌ی من گچكه بكه‌وه و هه‌نگووتكه‌كانت گه‌وره‌تر بكه باشتره
ئه‌وه كه‌سه‌ی كه میراته‌كه‌ی بریتی بوو له 16 دینار و 400 فلس … كه سه‌رۆكی ده‌وڵه‌مه‌نترین ووڵاتی ناوچه‌كه بوو ….
ئه‌مڕۆش وا سه‌ربرده‌یه‌كی تری زه‌عیم ده‌كه‌مه كوردی …
ده‌گێرنه‌وه ده‌رێن به‌در شاكر ئه‌لسه‌یابی ( بدر شاكر السیاب ) ی شاعیر نه‌خۆش ده‌كه‌وێ … داوایه‌كی سه‌یاب ده‌خه‌نه پێش زه‌عیم كه داوای له ئه‌ستۆ گرتنی تێكچووی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی كردووه له‌سه‌ر خه‌رجییه‌كانی ووڵات …
ئیدی ته‌نها زه‌عیم ده‌یتوانی رازی بی یا داواكه‌ی ڕه‌ت بكاته‌وه ….
كاتێ زه‌عیم داواكارییه‌كه‌ی خوێنده‌وه … كه‌مێك پێكه‌نی … و له كاتی واژۆ كردنی به وه‌زیری ڕۆشنبیری ده‌رێ …
{ به به‌در برێن پێراوه‌كانی باش بۆیاغ بكا } …
چونكه به‌در شاكر ئه‌لسه‌یاب كه ده‌چوو پێراوه‌كانی له لای بۆیاغچی بۆیاغ بكا به بۆیاغچییه‌كه‌ی ده‌گۆت { زه‌عیمم باش لۆ بۆیاغ بكه } …. به قۆنده‌ره‌كانی خۆی ده‌گۆت زه‌عیم …
پیاوی گه‌وره ئه‌و كه‌سه‌یه ، ده‌سته‌ڵات له بابه‌ته شه‌خصییه‌كان به كار نه‌ینی … نه‌خۆشییه‌كه‌ی به‌در و جنێوه‌كانی بۆ زه‌عیم دوو شتی جیاواز بوون … له هزری زه‌عیم … بۆیه داوایه‌كه‌ی به‌در و جنێوه‌كه‌ی تێكه‌ڵی یه‌كتر نه‌كرد ….
ڕێك وه‌ك زه‌عیمه‌كانی ئێستا … {{ ئه‌وانیش حه‌زیان لێیه باش بۆیاغ بكرێن ؟؟؟ }} …..