دەتانەوێ تا کەی بینەری وێرانکردنی ھەرێم و برسیکردنی خەڵک و زەلیلی خۆتان بن؟

سۆران عومەر

پارتی بەھێز نیە، بەرامبەرەکانی لاوازن، ئیوە کە ناڕازین و دژی ئەو جۆرە لە تاکڕەوی و خۆسەپێنێ پارتین پێتان وایە بەم نوزە نوزە! بە بەیاننامە! دەتوانن ئەرکی خۆتان بەجێبێنن؟ دەزانن ئێوە لاوازن بۆیە پارتی وادەکات؟ دەزانن ئێوە پەرتەوازەن بۆیە پارتی زەفەری برھەمووتان بردوە؟
دەزانن ئەوەی ئێوە دەیگوزەرێنن زەلیلی خۆتان و بێ ئیرادەیتانە بەرامبەر حزبێک کە لەنێوخۆی خۆیدا ھێندە ناکۆک و ناتەبایە یەکتریان قبوڵ نیە لەناو یەک خێزان!
دەزانن ئێستە خەڵکتان جێھێشتوەو بینەری برسیکردنی و چەوساندنەوەین؟
ئەگەر بڕیار نەدەن بەشکۆوە بژین و ئەم بێدەنگیە نەشکێنن ئەوە سزای توندتر لەم ژیانە سیاسیە زەلیلانە خۆشەی نێو بارەگاو خێزانەکانتان چاوەڕێتانە.
پارتی وازحەو بەو جۆرەش سیاسەتی کردووە ئەوەشی تەسلیمی بووە دەیژێنێ بە ملکەچی! ئێوە کە دەڵێن تەسلیمی ئەو سیاسەتە نەبوین بۆ بێدەنگ و ڕازی و ملکەچن!؟ ئەزانن خەڵک و دەنگدەرەکانتان ئامادەن بەرامبەر ئەم سیاسەتە چەوتە ڕوبەڕوو ببنەوە بەڵام ئێوە لەخۆشگوزەرانی خۆتاندا ناتانەوێ لێتان بشێوێ وپێشروایەتیان بکەن!
دڵنیابن پێش پارتی پێویستە لەئێوەی بشێوێنین ئەوکاتە پارتی ئاسان لێی دەشێوێ، چونکە ٢٩ ساڵە ژیان لەخەڵک تاڵ دەکەن و کەستان کێشەی ژیانتان نیە تەنھا خەڵکتان کردوە بەقوربانی و سوتەمەنی!
ئێوە یەکلایی ببنەوە دۆخی ھەرێم دەگۆڕێ، یەکلایی نەبنەوە نەفرەتتان لێ دەکەین و ئیدی حزبی بێ دەسەڵات و ملکەچ و ڕازی بەستەمکاریمان ناوێ!

هەواڵی دواتر

بایدن بڕیاری پێدانی 40 ملیار دۆلاری بە ئۆکراینا واژۆ کرد

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کە لە ئێستادا بە گەشتێک لە وڵاتانی ئاسیایە، پاکێجێکی هاوکاری ٤٠ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .