وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم: تائێستا 99 توشبوی كۆرۆنا له‌ ژێر چاودێریی پزیشكیدان

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كۆی گشتی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ هه‌رێم گه‌یشتوه‌ته‌ (507) كه‌س، تائێستاش (99)یان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدا ماون.
شه‌وی رابردو وه‌زاره‌ته‌كه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، تا رۆژی 26-5-2020، 11 هه‌زار و 979 هاووڵاتی “ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ و ئه‌وانه‌شی به‌ركه‌وته‌ی نه‌خۆشه‌ چه‌سپێنراوه‌كان” كه‌ره‌نتینكراون، له‌وانه‌ش ته‌نها هه‌زار و 173یان له‌ 33 شوێنی جیاوازی كه‌ره‌نتیندا ماونه‌ته‌وه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه‌، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری پێشوتردا پێنج حاڵه‌تی توشبوانی كۆرۆنا له‌ پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی هه‌بوه‌، به‌وه‌ش كۆی گشتی توشبوان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوه‌ته‌ 507 كه‌س، له‌نێویاندا پێنج مردن هه‌یه‌، 403 نه‌خۆشیان چاكبونه‌ته‌وه‌، تائێستاش 99یان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان

هەواڵی دواتر

بزوتنەوەی گۆڕان: كۆبونەوەیەكی راشكاومان لەگەڵ سەرۆكی هەرێم كردوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كردو دوای كۆبونەوە لەگەڵیاندا رایگەیاند: وەڵامدانەوەی لایەنەكان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .