پۆلیسی كه‌ركوك ئاشكرایكرد ژنێكیان به تۆمه‌تی سه‌ربڕینی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ده‌ستگیر كردووه‌و گه‌ڕان به‌دوای تۆمه‌تبارانی دیكه‌یش به‌رده‌وامه.
مازن غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركوك رایگه‌یاندووه، له دوای چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌ستنیشانكردن و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی بكوژی “به‌هجه‌ت ئه‌نوه‌ر” ئه‌و پۆلیسه كورده‌ی له 24ی ئه‌م مانگه‌دا به سه‌ربڕاوی له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه، شه‌وی 26ی ئایاری 2020 ئافره‌تێكیان ده‌ستگیركرد كه یه‌كێكه له تۆمه‌تبارانی ئه‌و رووداوه.
ئه‌وه‌شی باس كردووه ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م تۆمه‌تبارانی ئه‌و رووداوه بدۆزنه‌وه و راپێچی دادگایان بكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له كه‌ركوك رایگه‌یاندووه، له‌رێی كامێراكانی چاودێرییه‌وه گه‌یشتونه‌ته ماڵێك له گه‌ره‌كی عروبه‌ی كه‌ركوك، كه ئاواره‌ی خه‌ڵكی ئه‌نباری تێدا بووه به‌گومانی سه‌ربڕینی پۆلیسه‌كه به‌ڵام كاتێك ئه‌وان گه‌یشتون له‌و خانوه‌دا نه‌مابون و گواستبویانه‌وه، دوای لێكۆڵینه‌وه توانیمان ئه‌و خێزانه بدۆزینه‌وه له گه‌ڕه‌كی نه‌سر، هێزه‌كان گه‌یشتنه سه‌ر ماڵه‌كه و له‌وكاته‌دا پیاوه‌كه هه‌ڵات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵی زۆر له كۆڵانه‌كه‌دا بوو نه‌توانرا ته‌قه‌ی لێبكرێت و توانی خۆی ون بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی وتووه، دوای هه‌ڵاتنی پیاوه‌كه، هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه و دانی به‌وه‌دانا كه مێرده‌كه‌ی و دو كه‌سی دیكه له خانوه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی عروبه له‌گه‌ڵ ئه‌و مفه‌وه‌زه‌ی پۆلیس بۆته ده‌مه‌قاڵییان، دواتر مێرده‌كه‌ی به شوشه‌ی نێرگه‌له كێشاویه‌تی به‌سه‌ریدا و كه‌وتوه، پاشان سه‌ریان بڕیووه و ته‌رمه‌كه‌یان له‌نێو بۆدی ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا داناوه له شه‌قامێكی ناوشار”.
به‌هجه‌ت ئه‌نوه‌ر مفه‌وه‌زی پۆلیس بوو كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن 24ی ئایار، ته‌رمه‌كه‌ی هه‌ڵگیرایه‌وه و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كرا، ئه‌وه‌ش دوای 24 كاتژمێر له‌دیارنه‌مانی.