
به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، له ئه‌مریكا زیاتر له 200 كۆمپانیا، كه له پیشه‌سازی نه‌وتدا كارده‌كه‌ن، مایه‌پوچ بون، ئه‌گه‌ر نرخه‌كه‌ی له 30 دۆلاردا بمێنێته‌وه پێشبینی ده‌كرێت ساڵی داهاتوش 170 كۆمپانیای دیكه مایه‌پوچ ببن.
ئه‌مریكا كه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ر و به‌كاربه‌ری نه‌وته له جیهاندا، به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه زیاتر له 200 كۆمپانیا، كه له‌و بواره‌دا كارده‌كه‌ن، مایه‌پوچ بون، هه‌ر له ئێستاوه پێشبینی ده‌كرێت زیانی پیشه‌سازی نه‌وت له‌م قۆناغه‌دا، كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت ساڵی داهاتوش به‌رده‌وامبێت، ملیاران دۆلار بێت.
له كاتێكدا به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)ه‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و چاوه‌ڕوانییه‌كانی گه‌شه‌ی ئابووریی بۆ ئه‌مساڵ لاوازه، نرخی نه‌وت له مانگی رابردودا نزمترین ئاستی 20 ساڵی رابردوی تۆماركرد، له ئه‌مریكاش سه‌دان كۆمپانیای روبه‌ڕوی مایه‌پوچبون، كرده‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه ئید هیرس ئابوریناس و پسپۆڕی وزه له زانكۆی هۆستن به ئاژانسی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاند، نه‌دانی قه‌رزی نوێ له‌لایه‌ن بانك و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌وه زۆر كۆمپانیای روبه‌ڕوی مایه‌پوچبون كردوه‌ته‌وه، كه له پیشه‌سازی نه‌وتدا كارده‌كه‌ن.

هیرس باسی له‌وه‌شكردوه، كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان پێش په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به‌رنامه‌كانی هه‌ڵكه‌ندنی بیرهنهوتیهكانیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردوه، ده‌شڵێت “ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڵكه‌ندنی بیرانه، یه‌كه‌م زیانی بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه بو، كه له كێڵگه نه‌وتیه‌كاندا كارده‌كه‌ن، به‌جۆرێك نزیكه‌ی 70 هه‌زار كارمه‌ند كاره‌كانیان له‌ده‌ستدا”.
ئه‌و ئابوریناسه، ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، ژماره‌ی سه‌كۆی هه‌ڵكه‌ندنی بیره نه‌وته‌كان له ئه‌مریكا نۆ هه‌فته له‌سه‌ریه‌ك كه‌میكردوه، له‌و ماوه‌یه‌شدا تێكڕا 425 سه‌كۆ كه‌میكردوه، له هه‌فته‌ی 9-15ی ئایاردا، دابه‌زیوه بۆ 258 سه‌كۆ، ئه‌وه‌ش له ته‌مموزی 2009ه‌وه تائێستا نزمترین ئاسته تۆماركرابێت.
هیرس ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، كه ته‌نیا به‌هۆی دابه‌زینی ژماره‌ی سه‌كۆكانی هه‌ڵكه‌ندنی بیره نه‌وته‌وه زیاتر له 60 ملیار دۆلار زیان به‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئه‌مریكا گه‌یشتوه. راشیگه‌یاند ”ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت له خوار 30 دۆلاره‌وه بمێنێته‌وه ئه‌وا پێشبینی ده‌كرێت زیانی مانگانه‌ی كه‌رته‌كه له 24 ملیار دۆلار زیاتر بێت. به‌جۆرێك ته‌نیا له ویلایه‌تی ته‌كساس زیانی ئابووریی له رۆژێكدا زیاتر له 135 ملیۆن دۆلاره”.
به پێی راپۆرتی كۆمپانیای Haynes and Boone كه له بواری یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا كارده‌كات و ناوه‌نده‌كه‌ی له ته‌كساسه، ژماره‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵه‌وه مایه‌پوچبونی خۆیان راگه‌یاندوه، 200 كۆمپانیای تێپه‌ڕاندوه.
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه، له هه‌مان قۆناغدا تێكڕای قه‌رزی كۆمپانیاكانی بواری پیشه‌سازی نه‌وتی ئه‌مریكا نزیكه‌ی 130 ملیار دۆلاره.
هه‌روه‌ها له راپۆرتی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی توێژینه‌وه‌ی وزه‌ی Rystad Energy كه ناوه‌نده‌كه‌ی له نه‌رویجه، باس له‌وه كراوه ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت تێكڕا له 30 دۆلاردا بێت، ئه‌وا ره‌نگه ساڵی داهاتوو 170 كۆمپانیای دیكه له ئه‌مریكا مایه‌پوچ ببن.
