
په‌رله‌مانتارێكی ئۆپۆزسیۆن له كوردستان جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی باوه‌ڕیان به حكومه‌تی هه‌رێم نییه قه‌رزدار بێت.
رۆژی پێنجشه‌ممه له به‌رنامه‌ی “ئاراسته”ی رادیۆ نه‌وادا، كاوه عه‌بدولقادر جێگرى سه‌رۆكى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، كه ئه‌وان وه‌ك ئۆپۆزسیۆن “باوه‌ڕناكه‌ن هه‌رێمى كوردستان قه‌رزدار بێت” و وتى “نازانین حكومه‌تى هه‌رێم بۆ وه‌ك قه‌رزدار خۆى پیشان ده‌دات له‌كاتێكدا ده‌بێت بودجه و داهات و سه‌رمایه‌شى هه‌بێت”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، كه داواكارییه‌كه‌یان بۆ بانگهێشتى سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و وه‌زیرى دارایى “بۆ روونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌یه قه‌رزه‌كان چه‌ندن و چۆنن، چونكه هیچ داتایه‌كى ورد له‌به‌رده‌ستدا نییه”.
هه‌روه‌ها د.خالید حه‌یده‌ر پڕۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر له به‌شى ئابورى زانكۆى سلێمانى پێیوابو “به‌شێك له‌و قه‌رزانه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم باسى كردوه، پابه‌ندیى دارایین به‌رانبه‌ر موچه‌خۆران”.
وتیشى “به‌ده‌ر له حاڵه‌تى ته‌ندروستى، كه ده‌بێت لاى حكومه‌ت له پله‌ى یه‌كه‌مدا بێت، دۆخى ئابورى هه‌رێم به‌رده‌وام قه‌یراناوییه، ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه به‌رده‌وام بێت كاریگه‌رییه‌كانیشى به‌رده‌وام ده‌بێت”.
هاوكات د.خالید حه‌یده‌ر پلانێكى ئابورى خسته‌ڕو و وتى “ده‌توانین به‌پێى پلانێكى مامناوه‌ند له 2 بۆ 5 ساڵ و كه‌متر خۆمان بگه‌یه‌نینه ئاستى خۆبژێویى و دۆخه‌كه باشتربكه‌ین”.