نوێترین هەواڵ

ھەفتەی داھاتوو کۆبوونەوەی ھەردوو مەکتەبی سیاسی ناکرێ

بژار حەکیم

ھەفتەی داھاتوو کۆبوونەوەی ھەردوو مەکتەبی سیاسی ناکرێ. و یەکێتی و پارتی لیژنەیەکی ھاوبەش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان دروست دەکەن

لە میدیاکان وا بڵاوکراوەتەوە کە ھەفتەی دادێ، کۆبوونەوەی ھەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی بەڕێوەدەچێت، بەپێی زانیارییەکان کە دەستم کەوتووە، ھەفتەی داھاتوو کۆبوونەوەی ھەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی بەڕێوەناچێت. بەپێی زانیارییەکان، ھەفتەی داھاتوو مەکتەبی سیاسیی پارتی، بەسەرۆکایەتی کاک مەسعود کۆدەبێتەوە، یەکێک لەتەوەرەکانی کۆبوونەوەکە پرسی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکان دەبێت لەگەڵ یەکێتی، لە کۆبوونەوەکەشدا پارتی شاندەکەی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی دیاری دەکات، بۆیە هەفتەی داهاتوو پێدەچێ کۆبۆنەوەکەی نێوانیان نەکرێ، بەڵکو سەرەتا لەنێوان مەکتەبی سیاسی ھەردوولا گفتوگۆ دەکرێت بۆ ئامادەکاریی کۆبوونەوەکە، ئەگەر زۆرە بۆ ھەفتەی پاشتر کۆبوونەوە فەرمییەکە بەڕێوەبچێت. یان ئەگەر کۆبوونەوەکەش بکرێ دەکەوێتە کۆتایی ھەفتەی داھاتوو. هەر بەپێی زانیارییەکانم، هێشتا شوێنی کۆبوونەوەکان دیاری نەکراوە، هەرچەندە یەکێتی پێشتر ڕایگەیاندووە کە سەرۆکایەتی هەرێمیان پێ باشەو لاریان نییە. ئەم زانیارییانەی دەستم کەوتوون، لە کۆبوونەوەی نێوان ھەردوو مەکتەبی سیاسیدا، بێجگە لە ھێورکردنەوەی گرژییەکان و راگرتنی شەڕی میدیایی بەرانبەر بەیەک لە سۆشیال میدیا، ھیچ بڕیارێک نادرێت. ھاوکات لە کۆبوونەوەکەدا یەکێتی و پارتی لیژنەیەکی ھاوبەش لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی دروست دەکەن، بۆ ئامادەکردنی رەشنووسێک بۆ دیاریکردنی کێشەکانی نێوانیان و چارەسەر کردنیان. یەکێتی لە کۆبوونەوەکانی داهاتوو لەگەڵ پارتی، پرسی بەشداری و شەراکەتی راستەقینەیان لە حکومەت، چۆنیەتی کاری پەرلەمانی، لامەرکەزیەتی کارگێڕی و دارایی پارێزگاکان ، چەند پرسێکی دیکەش یەکلادەکاتەوە. پێدەچێ پرسی بەشداری کارای یەکێتی لە حکومەتی خۆجێیی ھەولێر، بە جیددی باس بکات. چونکە یەکێتی لە ھەولێر ھێزو دەنگی دووەم بووە لە ھەڵبژاردن و دەبێت لە حکومەتی خۆجێیی ھەولێردا رۆڵی خۆی ببینێت، لەکاتێکدا یەکێتی لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەشداری بە هەموو حیزبەکانی دەرچووی هەڵبژاردن کردووەو لە دهۆکیش یەکگرتووی ئیسلامی لەکاتێکدا لە حکومەت ئۆپۆزسیۆنە بەڵام بەشدارە لەحکومەتی خوجێیی ئەوشارە. لەماوەی رابردووشدا یەکێتی دووجار کۆبوونەوەی لەگەڵ پارتی رەتکردووەتەوەو ئامادە نەبووە لەگەڵ پارتی کۆببێتەوە.

هەواڵی دواتر

مستەفا کازمی هەڵوێستی خۆی لەبارەی رەتکردنەوەی پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک راگەیاند

لەیەکەم هەڵویستی دژی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بە رەتکردنەوەی پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک، مستەفا کازمی سەرۆک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .