ده‌زگای “SpaceX”ی به‌رهه‌مهێنه‌ری رۆكێت و موشه‌كی ئاسمانیی، بڕیاربو به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگای ناسا یه‌كه‌م موشه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگر ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان بكات.
به‌ڵام ده‌زگای ناسا له‌و باره‌یه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكردوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕو كه ته‌نها چه‌ند خوله‌كێك پێش هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كه به‌هۆی نه‌گونجاوی كه‌شوهه‌واوه هه‌ڵدانی موشه‌كه‌كه دواخراوه بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو.
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ئاماده‌بون له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، سه‌ردانی ویلایه‌تی فلۆریدا-ی كردووه.
ئه‌گه‌ر بێت و تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه به‌سه‌ركه‌وتویی ئه‌نجامبدرێت، له‌مه‌ودوا هه‌ڵدانی موشه‌كه نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌كان خه‌رجییه‌كی زۆر له كۆڵ ناسا ده‌كاته‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناسا له ساڵی 2011ه‌وه پڕۆژه‌ی ناردنی موشه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری بۆ بۆشایی ئاسمان هه‌ڵپه‌ساردبو له هه‌ر گه‌شتێكدا بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌شتیوانه ئاسمانییه‌كان بۆ وێستگه‌ی بۆشایی ئاسمان، كه‌شتییه ئاسمانییه‌كانی روسیای به‌كارده‌هێنا.