باژێڕوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ولێر ره‌تیده‌كاته‌وه فرسه‌ت سۆفی داوایلێكردبن هاوكاریان بن بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندان نه‌كرێت، به‌دوریشی ده‌زانێت له هه‌ولێر خۆپیشاندان ئه‌نجامبدرێت، چونكه “خه‌ڵك تاقه‌تی نه‌ماوه له شه‌قام ده‌نگی ئازای هه‌ڵبڕێت و دواتر شه‌قی چه‌كدارانی پارتی و یه‌كێتی بخوات”.
هێمن شێخانی باژێڕوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ولێر، له‌میانی به‌شداریكردنی له گفتوگۆی “نیو كاژێر”ی رادیۆ نه‌وا باسی له سه‌ردانه‌كانی فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر كر بۆلای لایه‌نه سیاسییه‌كانی پارێزگاكه، ره‌تیكرده‌وه پارێزگار داوایلێكردبن هاوكاریان بن بۆ ئه‌وه‌ی له شاره‌كه خۆپیشاندان نه‌كرێت، دوپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بیه‌وێت خۆپیشاندان ئه‌نجامبدات، پێویستی به‌وه نییه مۆڵه‌ت له هیچ لایه‌نێك وه‌ربگرێت، ئه‌وه‌ی به‌بیرهێنایه‌وه، كه له 2018دا بزوتنه‌وه‌كه سه‌لماندویه‌تی بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت، له هه‌ولێر خۆپیشاندانی ئه‌نجامداوه.
به‌ڵام باژێڕوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دوپاتیكرده‌وه، له ئێستادا ئه‌گه‌ری هیچ خۆپیشاندانێك له‌ئارادا نییه، چونكه خه‌ڵك جارێكی دیكه نایه‌ته سه‌رشه‌قام، كه كه‌س خۆی نه‌كات به خاوه‌نی، له‌كاتێكدا هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی له دوره‌وه و له‌ژێره‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن و خه‌ڵك هانده‌ده‌ن بۆ خۆپیشاندان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی “خه‌ڵك تاقه‌تی نه‌ماوه له شه‌قام ده‌نگی ئازا و دلێری هه‌ڵبڕێت و دواتر شه‌قی چه‌كدارانی پارتی و یه‌كێتی بخوات”.
هێمن شێخانی به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانی، دوپاتیكرده‌وه له مانگی داهاتوودا یاسای چاكسازی به جدی ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و خاڵه‌كانی رێككه‌وتنی گۆڕان و پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت جێبه‌جێده‌كرێن.