به‌شیر حه‌داد جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند، به‌دواداچونی بۆ كێشه‌ی جوتیارانی قه‌زای خورماتو كردوه و به‌ڵێنیشی له وه‌زاره‌تی بازرگانی فیدراڵ و به‌رپرسانی قه‌زاكه وه‌رگرتوه كه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی قه‌زای خورماتوه‌وه، رێگری ده‌كرا له‌به‌رده‌م جوتیارانی ئه‌و ناوچه‌یه بۆئه‌وه‌ی گه‌نمه‌كانیان ببنه سایلۆی خورماتو، به‌شیر حه‌داد په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی بازرگانی حكومه‌تی فیدراڵ و به‌رپرسی یه‌كه ئیداریه‌كانی قه‌زای خورماتوه‌وه كرد، ئه‌وانیش به‌ڵێنی ئه‌وه‌یاندا، كه له زوترینكاتدا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌ندامانی كه‌ركوكی په‌رله‌مانی راسپارد بۆئه‌وه‌ی به‌دواداچونی به‌رده‌وام بۆ ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن.