زیاتر له 100 كارمه‌ندى سه‌ربه كه‌رتى ته‌ندروستیى ره‌سافه له به‌غدای پایته‌ختی عیراق توشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بون، توشبویه‌كش له نه‌خۆشخانه‌ى پارێزگاى بابل هه‌وڵى هه‌ڵاتنى داوه، به‌ڵام ده‌ستگیركرا و گه‌ڕێنرایه‌وه نه‌خۆشخانه.
عه‌بدولغه‌نى ساعدى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستیى ره‌سافه به رۆژنامه‌ى “سه‌باح”ى نیمچه فه‌رمى وتوه، له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناوه 102 كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رى ته‌ندروستى سه‌ربه كه‌رته‌كه وه‌ك توشبوى ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆماركراون، توشبوه‌كانیش له پزیشك و په‌رستار و ته‌نانه‌ت فریاگوزار و كارمه‌ندانى تاقیگه‌كان و ئیداریى و شۆفێره‌كانیشى تێدایه، هه‌موو ئه‌وانه‌ش له ریزه‌كانى پێشه‌وه‌ى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه‌دا هه‌ژمارده‌كرێن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، زۆرینه‌یان چاكبونه‌ته‌وه و ته‌نها 19یان ماونه‌ته‌وه، كه له نه‌خۆشخانه‌كاندان له ئێستادا و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، هه‌روه‌ها بڕیاردراوه له نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن هه‌یسه‌م به‌شێكى تایبه‌ت بكرێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى توشبوانى كه‌رتى ته‌ندروستى، چونكه نه‌خۆشخانه‌كانى دیكه پڕن له توشبوان.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه سه‌ركردایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى بابل له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، توشبویه‌كى ڤایرۆسى كۆرۆنا هه‌وڵى ئه‌وه‌ى داوه له نه‌خۆشخانه‌ى مه‌رجانى فێركارى هه‌ڵبێت ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى توشبونى ته‌ئكیدكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌ستگیركراوه‌ته‌وه و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه، هه‌روه‌ها هاوكارى خۆراك گه‌یه‌نراوه‌ته خێزانه‌كه‌ى و به‌رده‌وامیش هاوكاریان ده‌بن تا ئه‌وكاته‌ى چاكده‌بێته‌وه.