به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین رایده‌گه‌یه‌نێت، له ناو بازاڕی قه‌ڵادزێ ده‌مه‌قاڵێ له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن به ئاڵتونه‌وه له نێوان فرۆشیارێك و زێڕینگهڕێك دروستبوه‌و به‌و هۆیه‌وه تۆمه‌تباره‌كه كه فرۆشیار بووه دوو كه‌سی بریندار كردووه.
راگه‌یاندن و په‌یوه‌نیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوانیوهڕۆێ رۆژی شه‌ممه له ناو بازاڕی قه‌ڵادزێ-قه‌یسه‌ری ئاشتی ده‌مه‌قاڵێ له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن به ئاڵتونه‌وه له نێوان فرۆشیارێك و زێڕینگهڕێك دروستبوو، به‌و هۆیه‌وه تۆمه‌تباره‌كه كه فرۆشیار بووه به‌ناوی ( هـ. پ. م ) دوو كه‌سی بریندار كردووه ده‌ستبه‌جێ له لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی مكافحه به هاوكاری پۆلیسی شاره‌وانی ده‌ستگیركرا.
باس لهوهشكراوه، له‌كاتی ڕووداوه‌كه تۆمه‌تباره‌كه چه‌كی جۆری ( ده‌مانچه/ میكارۆف)ی به‌كار هێناوه و زێڕینگهرهكه و كاسبكارێكی بریندار كردووه و ده‌ستبه‌جێ برینداره‌كان گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، له‌ئێستادا هه‌ردوو برینداره‌كه له‌نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری پزیشكی دان و گولــــله بهرقاچیان كه‌وتووه‌و باری ته‌ندروستی برینداره‌كان جێگیره‌و تۆمه‌تباره‌كه‌ش راگیرواو دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه رێكخراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.