ئومێد خۆشناو
کورت و کرمانجی لهگهڵ خهڵکی کوردستان قسه ده کهین، ئێوه شاهێدبن و حوکم بدهن.
*ھەڵوەشاندنەوەی ھەزاران خانەنشینی نایاسایی لە وەزیرەوە بۆ بریکارو خوارتر.
*رێکخستنەوەی لیستی شەھیدان و کەمئەندامی سەنگەر و زیندانی سیاسی و پێشمەرگەی دێرین لەوانەی شایستەنین.
*وەرگرتنەوەی پلە سەربازی و ئیداری لە ئەوانەی لە دەرەوەی شایستەی خۆیان پلەیان بەرزکراوەتەوە.
*ڕێگریکردن لە دوو جار سودمەند بون لە موچە.
*شەش جێگا ههبوو فەرمانگەی خانەنشینن بوون و ھۆکارێک بوون بۆ گەندەڵی و لیستی ناڕەوای خانەنشینی، ھەڵدەوەشێتەوە و خانەنشینی لەیەک فەرمانگەدا کۆ دەبێتەوە.
*پاسەوانی لە کوردستاندا ببو بە ھۆکارێکی گەورەی گەندەڵی و نادادی، ئەویش رێکخرایهوه.
*ھیچ ھێزێکی سەربازی و حیزبی یەکەی ژمێریاری خۆی نامێنێت.
*دروستکردنی سندوقی خانەنشینی جێگیر کراوه.
*ڕێکخستنهوه و کهمکردنهوهی مووچهی خانەنشینی پلە باڵاکان .
*ژمێرەو حسابی سەرجەم ھێزە سەربازی و ئەمنیەکان دەکەونە ژێر چاودێری دیوانی چاودێری دارایی.
پشتیوانی ھەموو ھەنگاوێکی چاکسازین، لە کوێش گەندەڵی ھەبو قسەی جدی لەسەر دەکەین.
ئهوه بهشێکی کهمی پڕۆژهکه بوون و کاری گهورهتریشی بهدواوهیه خودا یاربێت.
له کێندهر خراپی ههیه پهنجه بخهنه چاومان .