• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
چوار شه‌ممه‌, ئازار 29, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home تەندروستى
١٠٤ تووشبووی نوێ تۆمار کرا، کە ١٠٢ یان تەنها لە سنوری پارێزگای سلێمانین

١٠٤ تووشبووی نوێ تۆمار کرا، کە ١٠٢ یان تەنها لە سنوری پارێزگای سلێمانین

by بەرێوەبەر
ئایار 31, 2020
in تەندروستى, سلایدشۆ, هەواڵ
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٩٧)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١٢١١٥) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (٨٠١) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (١٦٣) لە هەولێر، (٣٦) لە سلێمانی، (٦٠٢) لە دهۆك. وە (١١٣١٤) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (٢٠) هاووڵاتی بوو.

2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٧١٨) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٩٣٩) هەولێر، (٤٧٤) سلێمانی، (٣٠٥) دهۆك. دەرەنجام (١٠٤) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای سلێمانی (١٠٢) پۆزەتیڤ: پیاو و ئافرەت و کچ و کوڕی گەنجن بە ھەموو تەمەنەکانەوە، شەش تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو پێشینەی گەشتیان ھەیە و ٩٣ تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبووە و پشکنینیان بۆکراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، پیاوێك گیانی لەدەستدا کە تەمەنی 70 ساڵ بوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە هەڵگری نەخۆشی دیکەی کوشندە بوو، (٥١) لەوان دانیشتووی قەزای پێنجوین، (٤٢) دانیشتووی ناو شاری سلێمانی،(٣) دانیشتووی وارماوە، (١) دانیشتووی قەزای کەلار، (١) دانێشتووی قەزای کفری، (١) دانیشتووی قەزای خانەقین، (١) دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجە، (١) دنیشتووی شاری بغداد
پارێزگای دهۆك (٢) پۆزەتیڤ: پیاوێکی تەمەن ٥٣ ساڵ دانیشتووی ناو شاری دھۆکە و نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە و مناڵێکی تەمەن ١١ ساڵ، کچی نەخۆشێکی پێشووە و دانێشتووی قەزای سێمێلە سەر بە پارێزگای دھۆك.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٧٦٤٧٨) پشکنین بووە)

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٧١٠) تووشبوو، لەنێویاندا (٧) مردن هەیە و (٤٢٠) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (٢٨٣) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣١ی ئایاری ٢٠٢٠

ShareTweetShare
Previous Post

خنكاندنی رەشپێستێك ئەمریكای هەژاند.. ئەی كوردستان؟

Next Post

500 دز هەزارەها سەر ئاژەڵیان لە نایجیریا دزی و 18 كەسیشیان كوشت

بەرێوەبەر

Next Post
500 دز هەزارەها سەر ئاژەڵیان لە نایجیریا دزی و 18 كەسیشیان كوشت

500 دز هەزارەها سەر ئاژەڵیان لە نایجیریا دزی و 18 كەسیشیان كوشت

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ