له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیاربوو ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی كۆببێته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی تاووتوێبكات و به‌هه‌ماهه‌نگیی هه‌ردوولاش كاتێك دیاریبكرێت بۆ كۆبونه‌وه‌یان، به‌ڵام ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاشكرایكرد، سه‌ره‌تا راپۆرتێك ئاماده ده‌كه‌ن له‌باره‌ی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و دواتر مه‌كته‌بی سیاسیی حزبه‌كه‌یان په‌سندی ده‌كات، دوای ئه‌وه واده‌یه‌ك بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دیاریده‌كرێت.
جه‌عفه‌ر ئێمینكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حزبه‌كه‌ی وتویه‌تی “چوار ئه‌ندامی خۆمان راسپێردراون بۆئه‌وه‌ی راپۆرتێك ئاماده‌بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و دوای ئاماده‌كردنی راپۆرته‌كه‌ش، مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی كۆده‌بێته‌وه و په‌سندی ده‌كات، دواتر واده‌یه‌ك بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دیاریده‌كرێت”.
ئێمینكی وتیشی “ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه پێویسته، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا هه‌یه ئاسایی بكرێته‌وه، چونكه ناكرێت به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای پێكهێنانی حكومه‌ت سێ لایه‌ن و پێكهاته‌كان بڕیاریان داوه به‌شداری له حكومه‌تدا بكه‌ن و هه‌ندێكیشی خۆیان كرده ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر داواكاریی خۆیان، كه بڕیاریان دا ئۆپۆزسیۆنێكی باش بن، به‌ڵام ئه‌ویش وا ده‌رنه‌چو”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی پێشی وایه خراپیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كانی هه‌رێم “كاریگه‌ریی خراپی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌بێت، چونكه ناكرێت به دوو شێوه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێت و زانیاریی هه‌ڵه به به‌غدا بدرێت، بۆیه پێویسته ئه‌مانه هه‌مووی چاره‌سه‌ربكرێن”.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی په‌یامێكی پیرۆزبایی بۆ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نارد و داواده‌كات هه‌وڵی جدی بدرێت بۆ زیاتر پته‌وكردنی یه‌كڕیزیی و یه‌كده‌نگیی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له په‌یامه‌كه‌یدا، كه به‌بۆنه‌ی چل و پێنجه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌ی كردوه و رایگه‌یاندوه “له‌كاتێكدا ئه‌و یاده ده‌كه‌ینه‌وه، كه وڵاته‌كه‌مان له هه‌لومه‌رجێكی ناهه‌مواردایه و ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م گۆڕانكاری خێرادایه، ئه‌مه‌ش وا ده‌خوازێ سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كانیان راپه‌ڕێنن و له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان درێغی نه‌كه‌ن و هه‌وڵی جیددی بدرێ بۆ زیاتر پته‌وكردنی یه‌كڕیزیی و یه‌كده‌نگیی هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌هێزتركردنی ئه‌زموون و دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان و، به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانمان و دابینكردنی ئارامی و خۆشگوزه‌رانی بۆ هاووڵاتیان”.