ئەمڕۆ 2020.5.31، بە سەرپەرشتی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی هەریەک لە هێمن قادر و مەسعود کاڕەش جێگرانی پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی ناوند و حوسێن حەمەد بەرێوەبەری گشتی کارەبای هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە دیوانی پارێزگا کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا و بۆ باشتر کردنی دۆخی کارەبا و نەهێشتنی زێدەڕۆیی و سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا بڕیاردرا:-
لە ڕۆژی یەک شەممەی داهاتوو 2020.6.7 دووبارە دەست دەکرێتەوە بەهەڵمەتی بڕینی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕی کارەبای هاوبەشانی پۆلەکانی (بارزگانی گەورە و پیشەسازی و کشتوکاڵ)ی، بۆئەو مەبەستە داوا لە هاوبەشانی ئەو پۆلانە دەکەین کە هەر جۆرە سەرپێچییەکیان لەسەر پێوەری کارەبا و تۆڕەکانی کارەبا ئەنجامداوە، سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن بەمەستی نەهێشتنی سەرپێچییەکان، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبنەوە.
راگەیاندنی پارێزگای هەولێر
2020.5.31