د . کازم فاروق
ڕاگەیاندنی کەرەنتین و قەدەغەی ھاتووچۆ لەلایەن دەسەڵاتەوە تەنھا لەترسی ئەو خۆپیشاندانەی ھاوڵاتیان بوو کە لە دوو رۆژی ڕابردوودا نەوەی نوێ ڕایگەیاند.
وەکو پزیشکێک و ئەندامێکی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانیش، گومانم ھەیە لەو داتایانەی کۆرۆنا کە حکومەت رایدەگەیەنێت.
ئێستا زۆربەی وڵاتانی پێشکەوتوو ھاوشێوەی وڵاتانی ئەوروپا و کۆریا و یابان و چین، کەرەنتین و قەدەغەی ھاتووچۆیان لابردوە، ھەندێکیشیان بۆ نمونە وڵاتی سوید ھەر لە سەرەتاوە قەدەغەی ھاتووچۆ و کەرەنتینیان رانەگەیاند چونکە لەڕووی زانستیەوە دەرکەوت کەرەنتین تەنھا کەمێک بلاوبونەوەی ڤایرەسەکە دوادەخات، واتە تەنھا وەکو بەنج یان ئازارشکێنێکی کاتی وایە و چارەسەری بنەبری ڤایرەسەکە ناکات ئەگەر ھەبێت.
پیویستە دەسەڵات بژێوی ژیانی خەلک دابین بکات، متمانە دروست بکات، ڕێکاری زانستی و هەنگاوی عەمەلی بنێت، نەک درۆ بڵاو بکاتەوە وخەلک بترسێنێت و هیچ بیریش لە بژێوی هاوڵاتییان و فەرمانبەران نەکاتەوە.