ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیگه‌رانی حزبه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر پارتی ده‌رده‌بڕێت و په‌رله‌مانتارێكی پێشوی پارتی-یش بابه‌تی پیرۆزبایی نه‌كردنیان له یه‌كێتی به چانهخواردنهوهكهی مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌چوێنێت.
له به‌رنامه‌ی “ئاراسته”ی رادیۆ نه‌وادا، ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتی ئاماژه‌ى به نوێبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه‌یان و به‌رده‌وامى له‌سه‌ر سیاسه‌تى مام جه‌لال كرد و له‌باره‌ى پهیوهندیشیانهوه له‌گه‌ڵ پارتى وتى “پێویسته له‌گه‌ڵ پارتى هه‌ماهه‌نگ و هاوكارى یه‌كتربین، ئه‌وانیش بیسه‌لمێنن كه ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه نوێیه‌ى هه‌ڵبژێردراوه وه‌كو پێویست پیرۆزباییان له هاوسهرۆكهكانمان نه‌كردوه”.
وتیشى “نیگه‌رانین له‌وه و ده‌بوایه پیرۆزباییان بكردایه، ئه‌گه‌ر سه‌یرى پیرۆزباییهكانیش بكه‌ین ده‌بینین ته‌نها نێچیرڤان بارزانى ناوى هاوسه‌رۆكان ده‌هێنێت، نه مه‌كته‌بى سیاسى و نه مه‌سرور بارزانى ناوى هاوسه‌رۆكان ناهێنێت”.
هه‌ر له به‌رنامه‌كه‌دا، ئارى هه‌رسین ئه‌ندامی پێشوى فراكسیۆنی پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان ره‌خنه‌ى ئه‌وه‌ى گرت كه “نابێت چاره‌نوسى میللـه‌تێك بخرێته گره‌وى ئه‌وه‌ى پارتى پیرۆزبایى له یه‌كێتى نه‌كردوه” به‌بۆنه‌ى ته‌واوبونی كۆنگره‌ى ئه‌و حزبه‌وه.
وتیشى “پیرۆزبایى نه‌كردنى پارتى له یه‌كێتى وه‌ك چاخواردنهوهكهى كاك مه‌سعود بارزانى لێهات، هه‌ندێك رایان وابوو نه‌وشیروان مسته‌فاى ره‌حمه‌تى له ساڵى 2015 بۆیه یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى به‌رجه‌سته كرد له په‌رله‌مان لهرقى ئه‌وه بوه، كه كاك مه‌سعود بارزانى هاته سلێمانى نه‌چۆته ماڵه‌كه‌ى كاك نه‌وشیروان مسته‌فا چایه‌كى له‌گه‌ڵدا بخواته‌وه”.
هه‌روه‌ها ئارى هه‌سین پێیوایه ده‌بێت “پارتى و یه‌كێتى و گۆڕان لهخۆبوردوبن و مه‌وداى بینینیان دور بێت”. وتیشى “سه‌دام چى به ئێمه نه‌كرد؟ دواتر چوینه‌وه بۆلاى و ئهملاوئهولایمان ماچ كرد، قابیله منێكى پارتى، یه‌كێتى به سه‌دام به‌راورد بكه‌م، كه خاوه‌نى خه‌باتێكى دورودرێژ و له‌شكرێك شه‌هیده؟، بۆیه ئه‌مانه دهلیك نین، به‌ڵكو بیانون”.