
به تۆمه‌تی هاندانی خۆپیشاندان و شكاندنی كه‌ره‌نتینه، داواكاری گشتیی هه‌رێمی كوردستان سكاڵا له‌سه‌ر سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ تۆمارده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له داواكاری گشتی به كه‌ناڵی ئێن ئار تی راگه‌یاندوه، له‌سه‌ر داوای رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم سكاڵا له‌سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ تۆمارده‌كرێت.
رونیشیكرده‌وه، سكاڵاكه به تۆمه‌تی هاندانی خۆپیشاندان و شكاندنی كه‌ره‌نتینه.
تۆماركردنی ئه‌و سكاڵایه دوای ئه‌وه دێت، كه رۆژی سێشه‌ممه 2ی حوزه‌یران شاسوار عه‌بدولواحید چووه ناو خۆپیشاندانی به‌شێكی هاووڵاتیان و كاسبكارانی شاری سلێمانییه‌وه، كه له دژی راگه‌یاندنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و داخستنی دوكان و بازاڕه‌كان به‌ڕێوه‌چو. به‌ڵام پاش چه‌ند خوله‌كێك له‌لایه‌ن به‌شێك له خۆپیشانده‌رانه‌وه هێرشیكرایه‌سه‌ر و داوایانده‌كرد له خۆپیشاندانه‌كه بچێته‌ده‌ره‌وه و تێكه‌ڵی نه‌بێت، هه‌ربۆیه له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانی شوێنه‌كه‌یان به‌جێهێشت.