عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت “ده‌مانه‌وێت پرسیاربكه‌ین ئه‌و 27 ملیار دۆلار قه‌رزه چۆن وه‌رگیراوه و له كێ وه‌رگیراوه و بۆ چ مه‌به‌ستێك وه‌رگیراوه و چۆن خه‌رجكراوه”.
ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار داوای بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی ده‌كه‌ن بۆ رونكردنه‌وه‌ی ئه‌و 27 ملیار دۆلاره‌ی قه‌رزه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ وتی “به‌پێی بڕگه‌ی یه‌ك له ماده‌ی 66ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان كه پێویستی به واژووی 10 په‌رله‌مانتار هه‌یه، ئێمه 17 په‌رله‌مانتار واژومان كردووه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مان و بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی كه ئه‌وانه به‌رپرسن له بابه‌تی 27 ملیار دۆلار قهرزهكهی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م بابه‌ته له رۆژی پێش جه‌ژن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ت باسكرا به‌ڕاستی بابه‌تێكی نائارامه و ده‌روونی هاووڵاتیانی تێكداوه، بۆیه پێمان باشه ئه‌م بابه‌ته بۆ په‌رله‌مان روون بكرێته‌وه و په‌رله‌مانتارانیش زیاتر داوای رونكردنه‌وه بكه‌ن”.
عه‌بدولستار مه‌جید وتیشی “ئێمه داهاتی ناوخۆمان هه‌بووه، نه‌وتمان فرۆشتوه، جار جاره‌ش بڕه بودجه‌یه‌ك له عیراق هاتووه، بۆچی ده‌بێت 27 ملیار دۆلار قهرزاربین له كوێ قه‌رزكراوه، بۆچی قه‌رزكراوه، كوا به‌ڵگه‌ی قه‌رزكردنه‌كه به نوسراو، ده‌سه‌ڵات به كێ دراوه ئه‌م قه‌رزانه بكات، چونكه ئێستا عیراق ده‌یه‌وێت قه‌رز له ده‌ره‌وه بكات و خه‌ریكی رێكاره یاساییه‌كانه”.
به‌وته‌ی عه‌بدولستار مه‌جید، ماوه‌ی شه‌ش ساڵ ده‌بێت هیچ بودجه‌یه‌ك له حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه نه‌نێردراوه‌ته په‌رله‌مان و وتی “له ساڵی 2014 تا ئێستا هیچ بودجه‌یه‌ك به ناوی بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌هاتووه‌ته په‌رله‌مان له‌كاتێكدا به‌پێی یاسای بودجه پێویسته ساڵانه حكومه‌ت له مانگی 10دا، پڕۆژه یاسای بودجه پێشكه‌ش به په‌رله‌مان بكات و په‌رله‌مان په‌سندی بكات، ئه‌گه‌ر بڵێین توانای نه‌بوه و هه‌رێمی كوردستان توشی قه‌یران بووه، به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر یه‌ك دیناریش بێت ده‌بێته بێته په‌رله‌مان، به‌ڵام نه‌ناردنی بودجه بۆ په‌رله‌مان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناشهفافبون و له هه‌ر وڵاتێكیش شه‌فافییه‌ت نه‌بێت دڵنیابن گه‌نده‌ڵی زۆره”.
ئه‌و سه‌رۆكه‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێیوایه كه حزب رۆڵی په‌رله‌مانی نه‌هێشتووه‌ته‌وه و په‌رله‌مانیش به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵنه‌ستاوه و ناشه‌فافبوونی بوودجهیشی بۆ كه‌مته‌رخه‌می په‌رله‌مان گه‌ڕانده‌وه و له‌مباره‌یه‌وه گوتی: “كه‌مته‌رخه‌مییه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا له حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه كه رۆڵی په‌رله‌مانیان نه‌هێشتووه ده‌نا ئه‌مه رۆڵ و ئه‌ركی په‌رله‌مانه كه فشار بخاته سه‌ر حكوومه‌ت هه‌رچۆنێك بێت بوودجه‌كه بێته په‌رله‌مان و په‌سه‌ند بكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌یانهێشتووه ئه‌م دامه‌زراوه‌یه رۆڵی خۆی ببێنت، له‌بری ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان چاودێری حكوومه‌ت بكات، حكوومه‌ت چاودێری په‌رله‌مان ده‌كات، بۆ نموونه چه‌ند گه‌ڕی دانوستانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ند كراوه، په‌رله‌مانی كوردستان ئاگاداری چی بووه؟، مه‌گه‌ر به فشارێكی زۆر شانده‌كه هاتبن بۆ په‌رله‌مان و هه‌ندێك شتیان باس كردووه كه هه‌مان ئه‌و شتانه بوون كه له راگه‌یاندنه‌كان باس كرابوون له كاتێكدا ئێمه وامانزانیووه شتی زۆر گرنگییان پێیه”.
سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ داواكارییه‌كه‌ی په‌رله‌مانتاران، عه‌بدولستار مه‌جید وتی “سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌بێت له میانی دوو هه‌فته‌دا، وه‌ڵاممان بداته‌وه و چاوه‌ڕوانی كاته‌كه ده‌كه‌ین”.