به‌هۆى ئه‌و بڵاوكراوانه‌ى جیابوه‌كانى پیۆنگ یانگ له هاوسێ باشورییه‌كه‌وه بڵاویده‌كه‌نه‌وه، كیم یۆ جۆنگ خوشكى كیم جۆنگ ئون سه‌ركرده‌ى كۆریاى باكور هه‌ڕه‌شه‌ى كۆتاییهێنانى به رێككه‌وتنى سه‌ربازى له‌گه‌ڵ كۆریاى باشور ده‌كات.
كیم یۆ جۆنگ جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوه‌ندیى پارتی كرێكاران (پارتی ده‌سه‌ڵاتدارى كۆریاى باكور) له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشدارى داوه‌ته دراوسێ باشوریه‌كه‌ى و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات به ته‌واوه‌تى كۆمه‌ڵگه‌ى “كیسۆنگى پیشه‌سازى” هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو وڵات، هه‌روه‌ها نوسینگه‌ى په‌یوه‌ندیه هاوبه‌شه‌كانى نێوانیان داده‌خات و رێككه‌وتنى سه‌ربازیی هاوبه‌ش-یش هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
خوشكه بچوكه‌كه‌ى كیم جۆنگ ئون باسى له‌وه‌كردوه، ئه‌گه‌ر كۆریاى باشور رێوشوێنى پێویست دژى ئه‌و بڵاوكراوانه نه‌گرێته‌به‌ر، كه جیابوه‌كانى كۆریاى باكور له‌و وڵاته‌وه بڵاویده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وا كاردانه‌وه‌كانیان ده‌ستپێده‌كه‌ن.
ئه‌و خانمه، كه به به‌هێزترین خانمى كۆریاى باكور داده‌نرێت، ئه‌وه‌شى رونكردوه‌ته‌وه، كۆریاى باشور ناتوانێت بڵێت نازانێت به‌نده‌كانى رێككه‌وتنى نێوان هه‌ردوولا و رێككه‌وتنى سه‌ربازى تایبه‌ت به راگرتنى سه‌رجه‌م ئه‌و كارانه‌ى ئیستیفزازین له‌سه‌ر هێڵى سنوره سه‌ربازیه‌كان، چى تێدایه.
كیم هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ى كۆریاى باشور پێویسته پێشبینى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى خراپترین قه‌یران بكات له كاتێكى نزیكدا، ئه‌گه‌ر رێگه به‌و جۆره كارانه بدات به‌بیانوى ئازادى راده‌ربڕین و ئازادى تاك، داواش له هاوسێ باشوریه‌كه‌ى ده‌كات یاسایه‌ك بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى بڵاوكراوه‌ى دوژمنكارانه به‌رامبه‌ر كۆریاى باكور ده‌ربكات یاخود هه‌ڵمه‌تێك بكات بۆ كۆنترۆڵكردنى ئه‌و بڵاوكراوانه.