كازمی له‌ پارێزگاره‌كانی عیراق ده‌پرسێته‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به‌ فه‌رمانی مسته‌فا كازمی، بڕیاریداوه‌ تیمێك پێبكهێنێت بۆ پێداچونه‌وه‌ به‌ كاره‌كانی پارێزگاره‌كانی عێراق تایبه‌ت به‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ده‌ستنیشانكردنی گه‌نده‌ڵییه‌كان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاریداوه‌ تیمیك له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ سه‌رۆكایه‌تیی عوسمان غانمی وه‌زیری ناوخۆ و ئه‌ندامییه‌تی چه‌ند وه‌زیرێكی دیكه‌ پێكبهێنێت، كه‌ كاریان پێداچونه‌وه‌ ده‌بێت به‌ كاره‌كانی پارێزگاره‌كانی عێراق له‌ پرسی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، تیمه‌كه‌ كاره‌كانیان بریتی ده‌بێت له‌ وه‌ستان له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی كه‌مته‌رخه‌می له‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان، پێداچوونه‌وه‌ به‌ كاری پارێزگاره‌كان و گرتنه‌به‌ری رێكاری توند بۆ ده‌ستنیشانكردنی گه‌نده‌ڵییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆیان.
تیمه‌كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مانی عێراق كارده‌كات و له‌ كۆتایی كاره‌كانیدا راپۆرتی كۆتایی و راسپارده‌كان پێشكه‌ش به‌ مسته‌فا كازمی ده‌كات.
پێداچونه‌وه‌ به‌كاری پارێزگاره‌كانی عیراق له‌كاتێكدایه‌، له‌ خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند مانگی رابردوودا خۆپیشانده‌رانی عیراق، جگه‌ له‌ گه‌نده‌ڵی، گله‌ییان له‌ ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانیش هه‌بوو.
یه‌كێك له‌و پارێزگارانه‌ی كه‌ گله‌یی زۆری له‌سه‌ره‌، راكان جبوری-یه‌، كه‌ به‌وه‌كاله‌ت پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك به‌ڕێوه‌ده‌بات و زۆرێك له‌ لایه‌ن و پێكهاته‌كانی كه‌ركوك داوای لابردنی ده‌كه‌ن.

هەواڵی دواتر

بزوتنەوەی گۆڕان: كۆبونەوەیەكی راشكاومان لەگەڵ سەرۆكی هەرێم كردوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كردو دوای كۆبونەوە لەگەڵیاندا رایگەیاند: وەڵامدانەوەی لایەنەكان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .