وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرایكرد، داتای بایۆمه‌تری دراوه به به‌غدا و ژماره‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم بوه‌ته واقع لای به‌غدا، پێشده‌چێت هه‌رێمی كوردستان هه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه راده‌ستی به‌غدا بكات.
سه‌میر هه‌ورامی وته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، له میانی به‌شداریكردنی له گفتوگۆی “نیو كاژێر”ی رادیۆ نه‌وا رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی كردووه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی و به‌م نزیكانه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌میر هه‌ورامی ئاشكراشیكرد، له گفتوگۆكانی پێشوودا حكومه‌تی عیراق به ته‌واوه‌تی دانی به‌و راپۆرته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمدا ناوه، كه له‌باره‌ی نه‌وته‌وه دای به به‌غدا و كۆمپانیای دیلۆیت ئاماده‌ی كردووه، هه‌روه‌ها دانی ناوه به گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان و پابه‌ندییه داراییه‌كانی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی داتای بایۆمه‌تریش به به‌غدا راگه‌یه‌ندراوه، كه زیاتر له ملیۆنێك و 256 هه‌زار موچه‌خۆر له هه‌رێم هه‌ن و ئه‌و ژماره‌یه‌ش بوه‌ته ژماره‌ی واقع لای حكومه‌تی عیراق، ته‌نها ماوه‌ته‌وه سه‌ر چه‌ندێتی و چۆنێتیی پێدانی داهاته نه‌وتی و نانه‌وتییه‌كان به به‌غدا و دواتر ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم.
بۆیه وته‌بێژه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی دوپاتیكرده‌وه، بناغه‌یه‌كی باش دانراوه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر و به‌غدا مه‌به‌ستی نه‌بووه هه‌موو داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی راده‌ست بكرێت، به‌ڵكو پێویستیان به بڕێك داهاتی نه‌وته تا شایسته داراییه‌كاین هه‌رێم بده‌ن، كه ره‌نگه هه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه بێت.