كریستۆف دوگاری ئەستێرەی پێشوی هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەرەنسا پێیوایە ماركینیۆس بۆتە یاریزانێكی پڕبایەخی یانەی پاریس سان جێرمان.
دوگاری لە رێی تۆڕی تەلەفزیۆنی “RMC”ی فەرەنسییەوە وتی “بەڵێ ماركینیۆس زۆر لە نەیمار گرنگترە بۆ ئایندەی پاریس سان جێرمان، وەبەرهێنانێكی زۆر سەركەوتوە، چونكە یانەكە پێویستی بە بەرگریكارێكی نمونەیی هەبوو، بۆیە پێموایە لە باشترین بەرگریكارەكانی جیهانە، هەروەك یانەكەشی زۆر خۆشدەوێت”.
دوگاری وتیشی “ماركینیۆس خاوەنی كەسایەتی خۆیەتی، لە یاریزانانی دیكە زۆر گرنگترە و بەهرەیەكی گەورەتری هەیە، بەڵام لەكاتی ماوەی گواستنەوەی یاریزاناندا بیرۆكەی دیكەی هەیە”.
هەروەها ئەوەشی رونكردەوە، كە جەماوەر ئامادەن پارە بدەن لەپێناو تەماشاكردنی نەیمار زیاتر لە ماركینیۆس.
دوگاری وتیشی “ئەگەر ماركینیۆس لە تیمەكەمدا بێت، ئەوا لەگەڵ هەموو كاروبارەكان بە هێمنییەكی زۆر مامەڵە دەكەم”.