كۆمپانیاى “سۆمۆ” بۆ به‌بازاڕكردنى نه‌وتى خاوى عیراق داواى له هه‌ندێك له كڕیاره‌كانى نه‌وته‌كه‌ى كردوه له‌ماوه‌ی مانگی حوزه‌یران بۆ تهمموز ده‌ستبه‌ردارى بڕێك له نه‌وته‌كه‌یان ببن، به‌ڵام لانیكه‌م یه‌كێك له كڕیاره‌كان رازى نه‌بوه ده‌ستبه‌ردارى به‌شێكی ببێت.
له‌وباره‌یه‌وه ئاژانسى هه‌واڵی “بلومبێرگ” بڵاویكردوه‌ته‌وه، كۆمپانیاى سۆمۆ داواى له كڕیاره‌كانى نه‌وتى عیراق كردوه ده‌ستبه‌ردارى چه‌ند بارهه‌ڵگرێك و به‌شێكى ئه‌و نه‌وته ببن، كه له عیراقى ده‌كڕن.
رونیشكراوه‌ته‌وه، وه‌ك پابه‌ندبونێك به رێككه‌وتنه‌كه‌ى رێكخراوى “ئۆپێك پڵه‌س” بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى بڕى هه‌نارده‌ى نه‌وت، ئه‌و داواكارییه خراوه‌ته‌ڕو، دهستبهرداربونهكهش بۆ مانگى شه‌ش تا حه‌وته، كه رێككه‌وتنى كه‌مكردنه‌وه‌كه بۆ ماوه‌ى مانگێك درێژكراوه‌ته‌وه.
له به‌رانبه‌ر داواكارییه‌كه، لانیكه‌م یه‌كێك له كڕیاره‌كان ئاماده‌نه‌بوه ده‌ستبه‌ردارى به‌شه نه‌وتى خۆى ببێت، ژماره‌یه‌كیش ئاماده‌ییان پیشانداوه و له‌ئێستادا به‌دواى شوێنگه‌ره‌وه‌ى خێرادا ده‌گه‌ڕێن بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌شه نه‌وته.