پارێزگاری سلێمانی له په‌یامێكدا ده‌ڵێت: “دۆخی ته‌ندروستیی به دۆخێكی مه‌ترسیداری هه‌ستیاری كاره‌ساتباردا تێده‌په‌ڕێت و له رابردوو بڕواكردنی به‌شێك به گومان و پڕوپاگه‌نده‌كان ئه‌م كاره‌ساته‌ی خوڵقاند”.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له په‌یامێكدا كه له په‌یجی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: “دۆخی ته‌ندروستیی جیهان و وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌و پارێزگاكه‌شمان، به دۆخێكی مه‌ترسیداری هه‌ستیاری كاره‌ساتباردا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌ركی هه‌موومانه به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆناو كه‌مكردنه‌وه‌ی قوربانیی و زیان لێكه‌وته خراپ و وێرانكه‌ره‌كانی په‌تای كۆرۆنا، ئه‌م دۆخه واده‌خوازێت هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ین به‌جۆرێك فه‌رمانگاو داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت، پێویسته بڕیار‌و ڕێكارو ڕێنماییه تهندروستییو كارگێڕیی‌و ئارامییه‌كان به‌بێ چاوپۆشیی و كه‌مته‌رخه‌میی جێبه‌جێ بكه‌ن، هه‌ر سێكته‌ر و شوێن و كه‌سێكی تایبه‌ت به‌و سێكته‌ره‌ی خۆیان ئاگادار بكه‌نه‌وه به په‌یڕه‌وكردن و پابه‌ندبوونیان به ڕێنماییه‌كانه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و فه‌رمانگاو داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌وه به هه‌ماهه‌نگیی یه‌كه كارگێڕییه‌كانی سنوره‌كه‌وه ڕێكاری پێویستیان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌رو سێكته‌رو شوێنه‌كه‌یان داده‌خرێت و له میدیاكان بڵاوده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته به‌ر له هه‌ر شوێنێك‌و كه‌سێك، فه‌رمانگاو داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن.
ئه‌وه‌ش باس كراوه، پێویسته هه‌موولایه‌ك، یه‌ك به‌یه‌كیان پابه‌ندیی ته‌واوی ڕێنماییه تهندروستیو خۆپارێزییه‌كان بن‌و ئاستی خۆپارێزیی خۆیان به‌رزبكه‌نه‌وه‌و پێویسته هاووڵاتیانی به‌ڕێز چاودێری وردی دۆخی تهندروستیو خۆپارێزیی گشتیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی بكه‌ن، به‌ومه‌به‌سته‌ی له هه‌ر شوێن‌و بازاڕ‌و كۆمپانیا‌و كایه‌یه‌كی گشتی‌و تایبه‌تیدا، ئه‌گه‌ر بینییان خاوه‌ن و كارمه‌ندی شوێنه‌كان، پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان نابن، سه‌رزه‌نشتیان بكهنو كه‌لوپه‌لیان لێ نه‌كڕن و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌وڵه‌تیان لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه به‌فه‌رمیی دابخه‌ن.
پارێزگاری سلێمانی ئه‌وه‌شی وتووه: “بڕوا به هیچ گومان و پڕوپاگه‌نده‌و شه‌ڕێكی دهروونییو ئه‌جێندایه‌كی سیاسیی‌و تێكه‌ڵكردنی دۆزه‌كان، مه‌كه‌ن، له رابردوودا باوهڕكردنی به‌شێكتان به‌وانه، ئه‌م كاره‌ساته‌ی خوڵقاند”.
پارێزگاری سلێمانی له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا دڵنیاییداوه له تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌و ده‌ڵێت: “ئه‌ركی حكومه‌ته، موچه‌ی موچه‌خۆران و ده‌رفه‌تی كار‌و كه‌سابه‌تی بازاڕ‌و پێداویستیی‌و خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستیی و ژیانییه‌كان و ئارامیی و ئاسایشی گشتیی، دابین بكات، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌و ڕاستییه له‌ق ناكات، كه ده‌بێت به هه‌موومان به‌ره‌نگاری ئه‌م ئاڵنگارییه تهندروستییو دارایی و ئابوورییه گه‌وره‌یه ببینه‌وه”.