بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوی ئه‌مریكادا، كه‌سێكی ره‌شپێست بوو به فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانیی وڵاته‌كه، كه له‌لایه‌ن دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكه‌وه پێشنیاركرابو.
ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ده‌نگی له‌سه‌ر دیاریكردنی فه‌رمانده‌ی نوێی هێزی ئاسمانیی وڵاته‌كه دا، به ده‌نگی 98 ئه‌ندام و بێ بوونی هیچ ده‌نگێكی ناڕازی، جه‌نه‌ڕاڵ چارڵز بڕاون بۆ پـۆستهكه په‌سه‌ندكرا، كه ئه‌وه یه‌كه‌مجاره ئه‌مریكییه‌كی به‌ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقی ببێته فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكا.
دۆناڵد ترامپ پێشنیاری دیاریكردنی بڕاون-ی دابوو بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه، بۆیه سه‌رۆكی ئه‌مریكا له تویته‌ره‌وه رایگه‌یاند “ئه‌نجومه‌نی پیران بڕیارهكهمی په‌سندكرد بۆ دامه‌زراندنی جه‌نه‌ڕاڵ چارڵز بڕاون وه‌ك یه‌كه‌م فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكا، كه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقی بێت”. بۆیه ترامپ به ڕۆژێكی مێژوویی بۆ ئه‌مریكا وه‌سفیكردوه و جه‌نه‌ڕاڵ بڕوان-یشی به “رێبه‌رێكی گه‌وره‌ی نیشتمانپه‌روه‌ر” ناوزه‌ند كرد.
په‌سندكردنی جه‌نه‌ڕاڵ چارڵز بڕوان بۆ ئه‌و پـۆسته له كاتێكدایه خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی سه‌رانسه‌ری ئه‌مریكای گرتوه‌ته‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له به‌رانبه‌ر كوشتنی جۆرج فلۆید، كه له كاتی ده‌ستگیركردنیدا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.