رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی هۆشداری ده‌دات له خراپتربونی دۆخی ته‌ندروستیی عیراق به‌رانبه‌ر به ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌كه. پێشبینیش ده‌كات عیراق ببێته چه‌قی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
ئه‌دهه‌م ئیسماعیل نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له عیراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا مه‌ترسییه‌كانی خۆی له به‌رانبه‌ر پابه‌ندنه‌بونی هاووڵاتیان به رێككاره ته‌ندروستییه‌كان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، بۆی هه‌یه سیناریۆی ئیتاڵیا و ئیسپانیا و ئێران له عیراقدا دوباره‌ببێته‌وه.
نوێنه‌ری رێكخراوه‌كه ره‌خنه‌شی له هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ گرت و پێیوایه بۆی هه‌یه عیراق ببێته چه‌قی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
هۆشدارییه‌كه‌ی ته‌ندروستیی جیهانی له‌كاتێكدایه، تائێستا له عیراق زیاتر له 14 هه‌زار و 260 حاڵه‌تی توشبونی به كۆرۆنا تۆماركراون و له‌و ژماره‌یه 392 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، 5 هه‌زار و 851 كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه.