
تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هیچ پلازمایەكی خوێن لەبانكی خوێندان نەماوەو پێویستیان بە پلازمای خوێنە، داواش لەو كەسانە دەكات كە توشبووی كۆرۆنا بوون و چاكبونەتەوە سەردانیان بكەن.
تەندروستی سلێمانی لەئاگادارییەكدا رایگەیاندوە، هاووڵاتیانی خۆشەویستی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاگادار دەكەین لەئێستادا پێویستییەكی زۆرمان بەپلازمای خوێنی چاكبوەكانی covid19 هەیە كە لەمەوەی 14 ڕۆژدا نەخۆشخانەیان بەجێهێشتوە، چونكە لەئێستادا هیچ پلازمایەكی خوێن لەبانكی خوێندا نیە.
باسی لەوەشكردووە: رۆژانە لەسەعات 8 بەیانی تا 2پاشنیوڕۆ سەردانی بانكی خوێن بكەن لە سلێمانی.