نوێترین هەواڵ

پشكنینی په‌رله‌مانتارانی كوردستان چه‌ند حاڵه‌تێكی پۆزه‌تیڤ-ی تێدایه‌

په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و باس له‌وه‌كراوه‌ بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ سه‌رجه‌م كاره‌كانی راده‌گرێت.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان:
“دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا ، حاڵه‌تیكی پۆزه‌تیڤی كۆرۆنا له‌ ناو فه‌رمانبه‌رانی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌بوو، وه‌ك پابه‌ند بوونیكی ته‌واو به‌ رینماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بریاریدا كه‌پشكنینی كۆرۆنا بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان بكریت. رۆژی 9ی 6ی 2020، به‌ سوپاسه‌وه‌، چه‌ند تیمیكی پشكنینی تاقیگه‌ی ناوه‌ندی،  له‌سه‌ر رێنمایی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هاتنه‌ په‌رله‌مانی كوردستان و پشكنینیان بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و  197 ئه‌ندامی په‌رله‌مان و فه‌رمانبه‌رانی دیوانی په‌رله‌مان ئه‌نجامدا. دیاره‌ به‌ داخه‌وه‌، چه‌ند حاڵه‌تێكی پۆزه‌تیڤ له‌م پشكنینانه‌دا هه‌ن و دواتر له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه‌ ورده‌كارییه‌كان راده‌گه‌یه‌نریت. وه‌ك پابه‌ند بوون به‌ رینماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان كه‌ ده‌بیت سه‌رجه‌م به‌ركه‌وتووه‌كان خۆ پاریزی بكه‌ن و كه‌ره‌نتین بكرین، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بریاریدا، سه‌رجه‌م كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ رابگریت. ئاگاداری ته‌واوی ئه‌و ئه‌ندامه‌ به‌ریزانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین كه‌ تا ئیستا پشكنینی كۆرۆنایان نه‌كردوه‌ له‌ زووترین كات پشكنینه‌كه‌ ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بنیرنه‌وه‌. به‌ هه‌مان شێوه‌ دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان راسپێردراون ، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل تیمه‌ پزیشكییه‌كان پشكنین بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی دیكه‌ش بكرێن كه‌ تا ئیستا پشكنینیان بۆ نه‌كراوه‌.
لێره‌وه‌، جارێكی دیكه‌ داوا له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین،  پابه‌ندی ته‌واوی رینماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بن و خوای گه‌وره‌ هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستان و وڵاته‌كه‌مان پاریزراو بكات.”

هەواڵی دواتر

مستەفا کازمی هەڵوێستی خۆی لەبارەی رەتکردنەوەی پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک راگەیاند

لەیەکەم هەڵویستی دژی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بە رەتکردنەوەی پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک، مستەفا کازمی سەرۆک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .