كچێكی فەرید شەوقی ئەستێرەی كۆچكردوی سینەمای میسری توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوە و دەڵێت “شەرمم كرد لە مامەڵەكردن لەگەڵ كەسانی دیكە، بۆیە توشبوم”.
عەبیر فەرید شەوقی لە رێی ئەكاونتی خۆیەوە لە فەیسبوك توشبونی بە كۆرۆنا ئاشكراكردوە و دەشڵێت “حەزم نەكرد پیاوێك لە كاتی كاركردندا تەوقەی لەگەڵدا نەكەم و شەرمەزاری بكەم، بەڵام بەهۆیەوە توشی كۆرۆنا بوم”.
دەشڵێت “هەفتەی پێشو لەكاتی كاركردندا پیاوێك دەستی هێنایە پێشەوە بۆ تەوقەكردن، بەڵام شەرمم كرد دەست بۆ تەوقەكە درێژ نەكەم یان پاكژكەرەوەی دەست لەنێو جانتاكەم دەربهێنم و لەبەرچاوی دەستم پاك بكەمەوە”.
داواش دەكات كەس هەڵەكەی ئەو دوبارە نەكاتەوە و بەهۆیەوە با توشی كۆرۆنا نەبێت.