له‌ئێستادا ڤایرۆسی كۆرۆنا جیهانی به‌گیر هێناوه و تائێستاش چاره‌سه‌ر و ڤاكسینێكی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، زانایان و پزیشكانیش ئامۆژگاری هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، كه تێكه‌ڵاوی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌مبكه‌نه‌وه‌و له یه‌ك دوربكه‌ونه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه چه‌ندین داهێنان و رێگه بۆ دوركه‌وتنه‌وه له كه‌سانی تر گیراوه‌ته به‌ر و نوێترینیشیان دروستكردنی پێڵاوێكه.
گریگۆری لوب دروستكه‌ری پێڵاو كه خه‌ڵكی رۆمانیانه رێگه‌یه‌كی نوێی به‌كارهێناوه بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ویش دروستكردنی پێڵاوێكه كه درێژیه‌كه‌ی ده‌گاته 75 سانتیمه‌تر.
له‌رێگه‌ی پێڵاوه‌كه‌وه ده‌توانیت كه‌سانی تر له خۆت دور بكه‌یته‌وه و گریگۆری پێڵاوه‌كه‌ی به‌ده‌ست دروست كردوه و سه‌ره‌تا بۆ ئه‌وه ئه‌و كاره‌ی كردوه كه دوكانه‌كه‌ی له مایه‌پوچبون بپارێزێت، به‌ڵام ئێستا له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه خواستی له‌سه‌ره.
گریگۆری ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، له دروستكردنی پێڵاوه‌كه‌ی باشترین جۆری پێستی به‌كارهێناوه و به‌ده‌ست دروست كراوه.
ماوه‌ی زیاتر له 6 مانگه ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا بڵاوبوه‌ته‌وه‌و تائێستاش به‌رده‌وامه له بڵاوبونه‌وه، ژماره‌ی توشبوان گه‌یشتوه‌ته زیاتر له 7 ملیۆن و زیاتر له 406 هه‌زار كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه و ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ڕازیل، روسیا، ئیسپانیا، به‌ریتانیا، هندستان، ئیتاڵیا، پیرۆ، ئه‌ڵمانیا، ئێران و توركیاش له زه‌ره‌رمه‌ندترین وڵاته‌كانی جیهانن.