بژار حەکیم
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، دکتۆر حەسەن جەنابی، بالیۆزی عێراقی لە ئەنقەرە ئاگەدارکردەوە، کە تورکیا ھەردوو رێگای ئاسمانی و وشکانی بۆ ھاتووچۆی ھاووڵاتییان دەکاتەوە. دوێنێ ھەینی حەسەن جەنابی، نووسراوێکی فەرمی بە ژمارە ٩٥٩ ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کرد لە بەغدا، لە بڕیارەکەی حکومەتی تورکیا ئاگەداری کردنەوە. ئێستا عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان، ھەفتەی داھاتوو تورکیا گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەکانی بەغدا، نەجەف، ھەولێر و سلێمانی دەستپێدەکاتەوە.