توێژه‌ران له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى نوێ‌دا به‌راوردكارییه‌كیان له‌باره‌ی بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له ئیتاڵیا و ویلایه‌تى نیویۆركى ئه‌مریكا كردوه و ته‌ئكیدكراوه‌ته‌وه به‌ستنى ده‌مامك رێگربوه له توشبونى 144 هه‌زار كه‌س.
توێژه‌ره‌كانی هه‌ردوو ویلایه‌تی ته‌كساس و كالیفۆرنیای ئه‌مریكا توێژینه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه و به‌راوردیان له‌نێوان ئه‌و ماوه‌یه‌دا كردوه، كه ده‌كه‌وێته سه‌ره‌تای نه‌به‌ستنی ده‌مامك و دواى ئه‌وه‌ى به‌ستنى كراوه به ناچارى.
ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌كه، له گۆڤاری وه‌قائیعی ئه‌كادیمیای نیشتمانی بۆ زانست بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ركه‌وتوه، ته‌نها له‌نێوان 6ی نیسان بۆ 9ی ئایاری ئه‌مساڵ به‌ستنى ده‌مامك رێگر بوه له توشبونى 78 هه‌زار كه‌س له ئیتاڵیا، هه‌روه‌ها رێگربوه له توشبونى 66 هه‌زار كه‌س له ویلایه‌تى نیویۆرك له‌نێوان 17ی نیسان بۆ 9ی ئایار.
رونیشكراوه‌ته‌وه، به‌ستنى ده‌مامك به‌تایبه‌تى له شوێنه گشتییه‌كاندا پارێزراوترین و چالاكترین شێوازه بۆ رێگه‌گرتن له گواستنه‌وه‌ى كۆرۆنا له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا و زۆر پێویسته بۆ به‌رگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ى زیاترى ڤایرۆسه‌كه، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕاى دوركه‌وتنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و كه‌ره‌نتینه و به‌دواداچونى حاڵه‌ته‌كانى توشبون تا ئه‌وكاته‌ى ڤاكسینێكى كاریگه‌ر به‌رهه‌م دێت.
ئه‌و توێژه‌رانه، كه له زانكۆكانى “ته‌كساس ئاى ئاند ئێم” و “ته‌كساس” و “كالیفۆرنیا” و “سان دییگۆ” و “په‌یمانگاى كالیفۆرنیا بۆ ته‌كنه‌لۆژیا” به‌شدارییان تێدا كردوه، هۆشداریشیان داوه له‌وه‌ى رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى و ناوه‌ندى ئه‌مریكى بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌كان و خۆپاراستن لێى بابه‌تى گواستنه‌وه‌ى كۆرۆنایان به هه‌وادا پشتگوێخستوه و ته‌نها باس له گواستنه‌وه‌ى به‌هۆى تێكه‌ڵبون و په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆ ده‌كه‌ن.