نوێترین هەواڵ

فیفا دڵگرانی خۆی بۆ كۆچی دوایی راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ ده‌رده‌بڕێت

شێخ سه‌لمان بن ئیبراهیم ئال خه‌لیفه‌ سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئاسیا و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی جیهان “فیفا” دڵگرانی قوڵی خۆی بۆ كۆچی دوایی عه‌لی هادی راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ راگه‌یاند.
عه‌لی هادی یاریزانی پێشوی عیراق و راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ دوای توشبونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ  (COVID-19)دوێنێ گیانیله‌ده‌ستدا.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ یه‌كێتیی تۆپی پێی عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، شێخ سه‌لمان پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی به‌ خێزانی راهێنه‌ری كۆچكردو و سه‌رجه‌م وه‌رزشكارانه‌ی عیراق راگه‌یاندوه‌.
عه‌لی هادی، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 4ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجامی پشكنینی كۆرۆنای پۆزه‌تیڤ ده‌رچو، له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا به‌هۆی تێكچوونی ره‌وشی ته‌ندروستیی له‌ نه‌خۆشخانه‌ خه‌وێندرا.
ئه‌و راهێنه‌ره‌ ته‌مه‌ن 45 ساڵه‌، یه‌كێك بوو له‌ راهێنه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌كانی تۆپی پێ و پێشتر راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عیراق بوه‌، هه‌روه‌ها راهێنه‌ری چه‌ندین یانه‌ی كردوه‌ له‌ خوله‌ نایابه‌كانی عیراقدا.

هەواڵی دواتر

مستەفا کازمی هەڵوێستی خۆی لەبارەی رەتکردنەوەی پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک راگەیاند

لەیەکەم هەڵویستی دژی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بە رەتکردنەوەی پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک، مستەفا کازمی سەرۆک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .