به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌كانیان و دابه‌شنه‌كردنی شایسته داراییه‌كانی مانگی شوباتی ئه‌مساڵیان، ئه‌مڕۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی سلێمانی مانگرتنیان ده‌ستپێكرد.
له‌وباره‌یه‌وه كارمه‌ندانی ته‌ندروستی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، هه‌موو مانگێك موچه‌كانیان دواده‌كه‌وێت، بۆیه داوا ده‌كه‌ن له كاتی خۆیدا هه‌موو مانگێك موچه‌یان پێبدرێت.
هه‌روه‌ها وتیان “وه‌ك كارمه‌ندانی ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌ی فرایكهوتنی هه‌ناوی له‌مڕۆوه مانگرتن له كاره‌كانمان راده‌گه‌یه‌نین و ناچینه‌وه سه‌ر كار”.
جه‌ختیشانكرده‌وه، له‌مكاته‌دا، كه كوردستان به دۆخێكی خراپی ته‌ندروستی و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا تێده‌په‌ڕێت، مانگرتنی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی لێكه‌وته‌ی خراپی ده‌بێت.