لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت، له ئێستادا 16 توشبوی كۆرۆنا له پارێزگاكه هه‌ن و توانای وه‌رگرتنی كه‌متر له 50 توشبوی كۆرۆنایان هه‌یه، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی دووه‌میش بكرێته‌وه، ته‌نها ده‌توانن 100 نه‌خۆش وه‌ربگرن، بۆیه هۆشداری دا ئه‌گه‌ر په‌تاكه كۆنترۆڵ نه‌كرێت مه‌ترسیی جدی دروستده‌بێت.
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا د. جیهاد ئیبراهیم سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌ڵه‌بجه ئاشكرایكرد، له ئێستادا له پارێزگاكه 16 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ن، كه 11یان نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌یان هه‌یه، 5یان نیشانه‌كانیان تونده و دووانیان باری ته‌ندروستییان جێگیر نییه.
هۆشداریشیدا له‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی تایبه‌ت كراوه بۆ توشبوانی كۆرۆنا، توانای وه‌رگرتنی كه‌متر له 50 نه‌خۆشی هه‌یه، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی دووه‌میش بكه‌وێته كار، ئه‌وپه‌ڕی ده‌توانن 100 نه‌خۆش وه‌ربگرن، بۆیه دوپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر توشبون به ڤایرۆسه‌كه له ئاستێكدا نه‌وه‌ستێنرێت، كاره‌ساتی گه‌وره رووده‌دات، چونكه ئه‌وان توانایه‌كی دیاریكراوی نرۆیی و ماددی و ته‌ندروستییان هه‌یه.