بژار حەکیم
حکومەتی عێراق لە قۆناغی دووەمدا ١٠ ملیار دیناری بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تەرخانکرد، لەم بڕەیەشدا بەغدا ٢ ملیار دیناری بۆ ھەرێمی کوردستان تەرخان کردووە. بەپێی زانیارییەکان، لەدوا سەردانی سێ رۆژ لەمەوپێشی شاندی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، کە لەلایەن وەزیری تەندروستی سەرۆکایەتی دەکرا، بەغدا گوتوویەتی کەلوپەلی تەندروستیتان پێدەدەین، بەڵام شاندی ھەرێم داوای بوودجەکەیان کردووە. بەپێی زانییارییەکان، شاندەکەی وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبنەوە، بۆئەوەی ٢ ملیارەکە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بکەن، پێدەچێ لە دوو رۆژی دادێ پارەکە بەسەر شارەکاندا دابەشبکات. لە قۆناغی یەکەمی بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنادا، بەغدا ٣ ملیارو نیوی بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانەکرد، کە ھەریەک لە ھەولێر و سلێمانی و دھۆک یەکەو ١ ملیار دیناریان بەرکەوت، نیو ملیاریش بۆ گەرمیان و راپەڕین و ھەڵەبجە دابین کرا.