په‌رله‌مانتارێكی كورد له به‌غدا پرۆژه‌یه‌كی بۆ گواستنه‌وه‌ی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌غدا راگه‌یاند، ئاشكرایكرد، شاندی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌مان داواكاریی هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و ده‌یه‌وێت به كرداری كاری بۆ بكات.
د.رێبوار كه‌ریم مه‌حمود په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عیراق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وایدا پرۆژه‌یه‌كی راگه‌یاند بۆ گواستنه‌وه‌ی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، رایگه‌یاند، له هه‌رێمی كوردستان دوو جۆر موچه‌خۆر هه‌ن، كه یه‌كێكیان فه‌رمانبه‌رن و ده‌وامی فه‌رمی ده‌كه‌ن، كه ژماره‌یان ده‌گاته 753 هه‌زار و 880 فه‌رمانبه‌ر، ئه‌وه‌ی دیكه‌ش بریتییه له خانه‌نشین و چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی، كه ژماره‌یان ده‌گاته 502 هه‌زار و 970 كه‌س.
په‌رله‌مانتاره‌كه ئاشكرایكرد، له پرۆژه‌كه‌دا ده‌یانه‌وێت به دوو قۆناغ موچه‌ی موچه‌خۆران بچێته سه‌ر به‌غدا، سه‌ره‌تا موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و دواتریش موچه‌ی خانه‌نشینان و چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی.
د.رێبوار كه‌ریم هیواشیخواست، وا لێكنه‌درێته‌وه پرۆژه‌كه بۆ لاوازكردنی رۆڵی هه‌رێمه، ئاشكرایكرد، حكومه‌تی هه‌رێم و شانده‌كه‌ی هه‌رێم كه هاتونه‌ته به‌غدا، لیستی موچه‌ی موچه‌خۆرانیان پێبووه و وتویانه با به‌غدا موچه‌كانیان بدات، “ئێمه‌ش ئێستا هه‌ر ئه‌وه ده‌ڵێین، به‌ڵام به عه‌مه‌لی و به ڕاست ئه‌م قسه‌یه ده‌كه‌ین”