بژار حەکیم
بڕیارە سبەی سێشەممە١٦ـــی حوزەیران، شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بچێتەوە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن.
بەپێی زانیارییەکان، شاندەکەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت سەرۆکایەتی دەکرێت. شاندەکەی حکومەتی ھەرێم دوو رۆژ لە بەغدا دەمێنێتەوە، لەگەڵ ھەریەک لە وەزیرانی دارایی، نەوت و پلاندانان کۆدەبنەوەو بڕیاریشە دوایی لەگەڵ مستەفا کازمی کۆببنەوە. شاندەکەی حکومەت رەشنووسێکی بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق ئامادەکردووە، کە تێیدا رادەستکردنی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل رۆژانە بەبەغدا و رادەستکردنی لەسەتا ٤٠ی داھاتی تێدایە.