شاندێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عیراق له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك كۆبوه‌وه و ئه‌ندامێكی كوردی لیژنه‌كه دوپاتیكرده‌وه، رێگه به دووباره‌كردنه‌وه‌ی ته‌عریب ناده‌ن.
هه‌رێم كه‌ماڵ ئاغا ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عیراق، دوای كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك، له كۆنفرانسێكی رۆنامه‌وانیدا باسی له كێشه‌كانی زه‌ویوزار و دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌عریب كرد و رایگه‌یاند، هه‌ندێك عه‌قڵیه‌تی نه‌خۆش و شۆڤێنی ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ته‌عریب، به‌ڵام ئه‌وه كارێكی رێگه‌پێنه‌دراوه و و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوكیش تێگه‌یشتنی باشی هه‌یه بۆ ئه‌و بابه‌ته و پشتگیریی یاسا ده‌كات، بۆیه ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت وا بیربكه‌نه‌وه به شێوازی پێش 2003 و رژێمی پێشوو كاربكه‌ن، ئه‌وه رێگه‌پێدراو نییه و مه‌حاڵه.
هه‌روه‌ها هه‌رێم كه‌ماڵ ئاغا دوپاتیكرده‌وه، پشتگیریی یاسا و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و كاره باشانه‌ی كردوویانه، پشتگیری یاساش به‌و مانایه‌ی خه‌ڵك بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر شوێنی خۆی و ئه‌وانه‌ی كێشه‌یان بۆ دروستده‌كرێت، بۆ نمونه له‌لایه‌ن جێگری پارێزگاری كه‌ركوكه‌وه، بۆیه ئه‌وه كارێكی قبوڵنه‌كراو و رێگه‌پێنه‌دراوه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ن به دووباره ته‌عریبكردنه‌وه.