پارێزگاری سلێمانی ده‌ڵێت، ته‌نها ئه‌گه‌ر ئاستی خۆپارێزیی خه‌ڵك دابه‌زێت، ناچار ده‌بن قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تیی هاتوچۆ رابگه‌یه‌نن، پێشی وایه به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له سلێمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر پشكنینی په‌تاكه ئه‌نجامده‌ده‌ن.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له لێدوانێكیدا بۆ به‌شی كوردیی ده‌نگی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه، “ئه‌وه‌ی ئێستا به‌ته‌واوه‌تی دركی پێده‌كرێت به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی خۆپارێزییه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، كه جێگای سوپاسێكی زۆرن، رۆژانه ئاستی خۆپارێزی له سلێمانی به‌رز ده‌بێته‌وه”.
له‌باره‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه‌شه‌وه له سلێمانی، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتی، “ئێستا ژماره‌یه‌كی زیاد له رادده‌ی پێویست، زیاد له رۆژانی رابردوو، خه‌ڵك ده‌چن پشكنین ده‌كه‌ن، ئه‌و ژمارانه‌ی له سلێمانی ده‌بینرێت به‌رزبوونه‌ته‌وه، ئاماژه و به‌ڵگه نییه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی په‌تاكه، به‌ڵكو به‌ڵگه و ئاماژه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك له ناوه‌نده‌كان پشكنین ده‌كه‌ن”.
پارێزگاری سلێمانی ئاشكراشیكرد، ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی دیاری كراون بۆ كۆرۆنا شوێنیان نه‌ماوه، بۆیه پێویست به‌وه ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی نیشانه‌كانیان له‌سه‌ر ده‌رنه‌كه‌وتووه، یان نیشانه‌كانیان به سوكی له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتووه و خراونه‌ته كه‌ره‌نتینه‌وه، ناچار ده‌بن خه‌ڵك له‌ماڵه‌كانی خۆیان كه‌ره‌نتینه بكه‌ن.
له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌گه‌ری راگه‌یاندنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتی “هه‌نگاوی یه‌كه‌م به‌داخستنی ئه‌و شوێنانه ده‌ستپێده‌كه‌ین كه به‌ریه‌ككه‌وتن و قه‌ڕه‌باڵغی لێ دروستده‌بێت، له قۆناغی داهاتوودا ئه‌گه‌ر ئاستی خۆپارێزیی خه‌ڵك دابه‌زی و هاوڵاتیان پابه‌ندنه‌بوون، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ناچار ده‌بین قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوی هاتوچۆ رابگهیهنینیهوه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌و قۆناغه”.