کاروان گەزنەیی ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ڕەخنەی توند لە سەرۆکی حکومەت دەگرێت و دەڵێت ئەم تاقمە کۆڵنادەن، تاناچارمان دەکەن ئەوەی ژێر بەڕە بێنینە سەربەڕە
ئەوە برا گەورەکەی ئەم تاقمەیە کە دەیەوێت بودجەی مووچە لە ٨٩٥ ملیارەوە بكاتە ٤٥٠ ملیار، واتە ھەموو كەسێك زیاتر لە ٥٠٪ مووچەكەی كەم دەكاتەوە، و مامی بچوکە کە ڕێگە بەو نادادی و برسی کردن و سیاسەتە شکستخواردووە نادات.
واتا جەنابی براگەورە مەبەستیەتی مووچەی هەموو هاووڵاتییەک بکاتبەدوو بەش، یانیش دوو بۆ سێ مانگ جارێک مووچە دابەشبکات، و تیمەکەی یەکێتی ڕێگەی نادەن.
ئەوە ئەم عەقڵیەتەیە کە جەنابی قوباد تاڵەبانی، ٤٠٠ ملیار لە بەغداوە دەهێنێت بۆ مووچەی فەرمانبەران، و جەنابی براگەورەکەی ئێوەش دەیدات بە قەرزی کۆمپانیا تایبەتیەکانی!
پێڕەکەی برا زل و تاقمە سیخوڕییەکەی لە حکومەت بە سینارۆ دوای سیناریۆ و قەیران دوای قەیران خەڵک برسی دەکەن و هاووڵاتیان بێ نان و ژیان دەکەن، و ئێمەش دەبین بەقەڵغان لەبەردەمتان و ئەم ئیرادە شکستخواردووە تێکدەشکێنین.
ئێوە کە ناتوانن حکومڕانی بکەن دەستی چەوری خۆتان بە خەڵک مەسڕن، و ئەم عینادییە سیاسییەتان و چەوتیتان لە ئیدارەدان کوردستانی بە ئەمڕۆ گەیاند.
هاووڵاتی خۆپیشاندان بکات بۆ مافی خۆی، ئێوە پێتان وایە دەستی دەرەکی لە پشتە؛ هاوڵاتی داوای مووچەبکات، لای ئێوە بەجاش ناودەبرێت؛ لە کوردستان کوردایەتی و لە بەغدا تەنەزولات بۆ پۆست و پارە و شەڕ و دەستماچکردن لە پێناو پۆستێک!
ئەگەر قوباد تاڵەبانی نەبووایە، حکومەتەکەی تریشتان فەشەلی هێنابوو؛ ئێستاش کە ئەو نەبێت هەروا بەڵام هۆکارەکە ئەوەیە کەلەوێیە بۆ دابینکردن و سواڵکردنە بۆ مافی خەڵک تا ڕێگە بگرێت لە سیاسەتی برسیکردن و بڕینی مووچەی خەڵک و کوشتنی ڕۆژنامەنووس و هاووڵاتییان.
بۆیە پێشنیاز دەکەم بە حورمەتەوە بە جەنابی برا گەورەتان بڵێن، دەستلەکاربکێشێتەوە و شکستی خۆی لە حوکمڕانی ڕابگەیێنێت.
دوێنێ بابەتێکم نووسی لەسەر ڕەوشی هەرێم، بەڵام پێڕێک مەسروورچی خێرا دەستیانکرد بە پاساو هێنانەوە بۆ نادادی و گەندەڵییەکان و شکستخواردووی سەرۆکی حکومەت لە کابینەی ۹.