• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
سێ شه‌ممه‌, ئازار 28, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
20 ساڵ تەمەنی «پێ مەکەنە» وایکردووە پێکەنینیم بە حاڵی گۆرانی کوردیی دا بێتەوە!

20 ساڵ تەمەنی «پێ مەکەنە» وایکردووە پێکەنینیم بە حاڵی گۆرانی کوردیی دا بێتەوە!

by بەرێوەبەر
حوزه‌یران 16, 2020
in سلایدشۆ, هەواڵ, هونەری
0
0
SHARES
2
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

عەبدولغەفار عەبدوڵڵا

گۆرانی «پێ مەکەنە» 20 ساڵ لەمەوبەر لە ساڵی 2000 لەلایەن ھونەرزانی گەورە «زیاد ئەسعەد» دروستکراوەو لە پرۆگرامێکی ڕاستەوخۆی کەناڵی میدیا تیڤی پێشکەشی کرد. جوانی ئەم گۆرانییە لە ناوەرۆک تێکست و ئاوازەکەی بگرە، تا دەگاتە ئەدا چڕینە پڕ لە ھەست و ناسکییەکەی «زیاد ئەسعەد» ـی ھونەرزان، زیاد لە پێویست و چێژ و جوانی بەخشی بەناوەرۆکی گۆرانییەکەو بە ھونەردۆستان و گوێگرانی زیاد لە پێویست عاشقی ئەم گۆرانییە کرد!. «زیاد ئەسعەد» زۆر دەمێک بوو دەمویست بە تەنھا وشەی ھونەرمەند بوون نەخەمە پێشگری ناوەکەی، چونکە تاوانە و گوناھە بە زیاد بڵێین ھونەرمەند و بە ھەندێک دەنگبێژ و گۆرانیبێژیش بڵێن ھونەرمەند!، ناکرێ و نەشازەو دەرچوونە لر ریتمی رێز و پێزانین!، تا گەیشتمە ئەو باوەڕەی پێ بڵێین «ھونەرزان»، چونکە ھەردوو بڕگەی وشەکە «ھونەر + زان» پێم وابوو پێناسەیەکی جوانتر بێت بۆ ھونەرمەند بوونی زیاد ئەسعەد، چونکە پێم وایە ئەو زانا و دانایەکی کەم وێنەیە لەو سەردەمەی ئەو گۆرانی ووت، و گۆرانییشی دروست کرد بۆ پۆلێک لە گۆرانییبێژان، کە پێم وایە ئەم بەخششە لە کەم ھونەرمەندا بوونی ھەبووبێت!، بۆیە توانی ریفۆرمێکی گەورە دروست بکات لە نێو گۆرانی کوردیی دا!. زیاد توانی زانایانە و لێزانانە رێگا و جێگایەکی دیکە بۆ ھونەری گۆرانی کوردی دەست نیشان بکات، توانیشی چەندیین شاکاری کەم وێنەی وەک «پێ مەکەنە» بێنێتە بوون و گۆرانییەکانی ھاوشێوەی پێ مەکەنە بکاتە ناسنامەی زۆرێک لەو گۆرانیبێژانەی ھاتنە نێو کۆڕی گۆرانی وتنەوەو ھەر خۆی رێنیشاندەر و پێشەنگیان بوو!. گۆرانی «پێ مەکەنە» تابلۆی جوانی وشەو وشەسازی بوون بۆ ناسنامەی گۆرانییەکی زیندوو پڕ چێژ، کە ئەوەتا دوای 20 ساڵ ھێشتا ئەم گۆرانییە تازەیەو بۆن و بەرامی خۆی وەک رێحانە تازەو تازەتر دەبێتەوە! گۆرانی پێ مەکەنە تەنانەت وایکردووە پێکەنینیم بە زۆرینەی گۆرانی ئێستای کوردی بێت، کە ناتوانن بۆ 20 رۆژیش لەناو خەڵک و گوێگرانیان بمێننەوە! «پێ مەکەنە» ئاواشی لێکردووم گریانم بۆ حاڵی ئەو گۆرانیبێژانە بێت کە ناتوانن گۆرانییەک دروست بکەن، تۆزێک بەھاو نرخی لە پێ مەکەنەکەی کاکە زیاد بچێت!. ئای زیاد ئەسعەد زیاد لە پێویست بیر لەوە دەکەمەوە زۆر کەس ھاتن، ویستیان لە تۆ بچن، بەڵام تۆ لەکەس نەچووی تاقانە بووی تاقانە. حوکمڕانێکی سەربەخۆ و داھێنەری وڵاتێکی پڕ لە ھونەرە، بەڵام نە حوکمڕان و نە ھونەرمەندانیش وەک پێویست لەگەڵ خەونە گەورەکانی زیاد نەبوون بۆ بونیات نانی ھونەرێک لە ئاستێکی باڵای وەك «پێ مەکەنە» بێت !.

https://www.youtube.com/watch?v=4N-Tx96gpWs
ShareTweetShare
Previous Post

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر و د.سەباح هەورامی داوادەكەن هەرچی زوە موچە دابەشبكرێت

Next Post

به‌رمیلێك نه‌وت گه‌یشته‌وه‌ سه‌رو 41 دۆلار

بەرێوەبەر

Next Post
به‌رمیلێك نه‌وت گه‌یشته‌وه‌ سه‌رو 41 دۆلار

به‌رمیلێك نه‌وت گه‌یشته‌وه‌ سه‌رو 41 دۆلار

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ