دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردودا به‌هۆى مه‌ترسى شه‌پۆلى دووه‌مى په‌تاى كۆرۆنا به‌تایبه‌تى له چین زیاتر له 10%ى نرخه‌كه‌ى له‌ده‌ستدا، جارێكی تر نرخى نه‌وتى خاو به‌رزبوه‌وه و یه‌ك به‌رمیل خاوى برێنت له سه‌روو 41 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.
به‌پێى راپۆرته جیهانیه‌كان تایبه‌ت به نرخى نه‌وتى خاو، نرخى خاوى برێنت به‌رزبونه‌وه‌ى زیاترى به‌خۆیه‌وه بینیوه و یه‌ك به‌رمیل گه‌یشتوه‌ته 41 دۆلار و 12 سه‌نت، هه‌روه‌ها به‌رمیلێك خاوى خۆرئاواى ته‌كساسى ئه‌مریكى به 38 دۆلار و 45 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌كرێت، هه‌رچى سه‌باره‌ت به نرخى نه‌وتى خاوى ئۆپێكه به‌رمیلێك به‌رامبه‌ر 36 دۆلار و 75 سه‌نته.
پێشتریش ئاژانسى وزه‌ى نێوده‌وڵه‌تى پێشبینى ئه‌وه‌ى كردبوو له ساڵى 2020 دا خواست له‌سه‌ر نه‌وت رۆژانه بگاته 91 ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل، به‌ڵام تا ساڵى 2022 ناگاته‌وه ئاستى پێش بڵاوبونه‌وه‌ى كۆرۆنا چونكه كه‌رتى فڕۆكه‌وانى په‌كى كه‌وتوه.
له‌ماوه‌ى رابردودا رێكخراوى ئۆپێك بۆ پشتگیرى كردنى نرخى نه‌وت بڕیاریدا تا كۆتایى مانگى حه‌وت رێكه‌وتنى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت به‌نزیكه‌ى 10 ملیۆن به‌رمیل به رۆژێكدا درێژ بكاته‌وه.