نوێترین هەواڵ

پارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆكی هه‌رێم په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا

پارێزگاری سلێمانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌ر هه‌ماهه‌نگیی و پێشنیازو ده‌ستپێشخه‌ریییه‌ك ده‌ربڕیووه‌.
په‌یجی پارێزگای سلێمانی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پێشنیازو به‌رنامه‌و تێگه‌یشتن و كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی به‌شدار له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پشتیوانیكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌ته‌ خۆجێیه‌كان و باری دارایی و ئابوری و موچه‌ی موچه‌خۆران و قۆناغه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا گفتوگۆیان كرد.
باس له‌وه‌شكراوه‌، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌یی خۆیان بۆ هه‌ر پێشنیازو ده‌ستپێشخه‌ریی و هه‌ماهه‌نگیی و كارێكی هاوبه‌ش ده‌ربڕیووه‌.

هەواڵی دواتر

قوباد تاڵەبانی: دەبێت لایەنەکان بەرژەوەندی ھەرێم بخەنە پێش بەرژەوەندییە حیزبی و کەسییەکانەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر لەگەڵ ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .