• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
چوار شه‌ممه‌, ئازار 29, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
رێكەوت زەكی: دەبێت هەرێمی سلێمانی بەتەنیشت هەرێمی هەولێرەوە دروست بكرێت

رێكەوت زەكی: دەبێت هەرێمی سلێمانی بەتەنیشت هەرێمی هەولێرەوە دروست بكرێت

by بەرێوەبەر
حوزه‌یران 19, 2020
in سلایدشۆ, کوردستانی, هەواڵ
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

رێكەوت زەكی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند: دەبێت ھەرێمی سلێمانی بەتەنیشت هەرێمی هەولێرەوە دروست بكرێت و ئەوەش داوایەكی دەستورییە ھەروەك ئەوەی كە حكومەتی هەرێم داوای جێبەجێكردنی دەستور لەبەغدا دەكات.
رێكەوت زەكی، لە نوسینێكدا لەژێر ناوی “شەرعیەتی هەرێمی سلێمانی” رایگەیاندوە”حەوت ساڵی ڕابردو دو هەوڵی سیاسی و ئابوری هەبون بۆ پچڕان لەبەغدا، سەرەنجام هەوڵە ئابورییەكە (ئابوری سەربەخۆ)و هەوڵە سیاسییەكە (ڕیفراندۆم) شكستیان هێناو ئەنجامەكەی وەرگرتنی دەیان پۆست لەعیراق و موحتاجبونی دەستی بەغدابو، بەبێ ئەوان حكومەتی هەرێم تەنها یەك موچەی تەواوەتی پێنەدراوە.”
ئەوەشی خستۆتەڕو”لەدوای هاتنەوەی هەواڵ لەبەغداو نوسراوەكەی دیوانی چاودێری دارایی عێراق كە داوای زۆر دۆسیەو داهاتی نەوت و ناوخۆ لەحكومەتی هەرێم دەكات، لەئەگەری ڕودانی ڕێككەوتنی لەوجۆرە لامەركەزی ئیداری و دارایی بەبێ داهاتی نەوت و ناوخۆ سودێكی ئەوتۆی نامێنی.”
ئەو پێی وایە “دەبێت سلێمانی ماددەی 119ی دەستوری عێراق جێبەجێبكات، كە بریتیە لەدروستكردنی هەرێمی سلێمانی بەتەنیشت هەرێمی هەولێرەوە، هەروەك چۆن حكومەتی هەرێم داوای جێبەجێكردنی دەستور لەبەغدا دەكات، ئێمەش لەداوای دەستوریی زیاترمان نەوتوە.”
هەروەها وتوشیەتی”ئێستا كە پاشەكەوتی موچە تەپەی پێی دێت، هەرێمی سلێمانی ئاسانتر لەگەڵ بەغدا دەتوانێت لەسەر بودجەو موچەی فەرمانبەران و ڕادەستكردنی سامانی سروشتی ڕێكبكەوێت و گیرۆدەی گرێبەستی هیچ وڵاتێك نییە، وەك چۆن مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكرێت هەرواش مامەڵە لەگەڵ هەرێمی سلێمانی دەكرێت نەك وەك ئەوەی دەڵێن دەچنەوە سەربەغدا! مەگەر ئێستا هەرێمی كوردستان سەربە كوێیە؟ بێگومان سەربە بەغدایەو لاوازانەش چاوی لەدەستیەتی.”

ShareTweetShare
Previous Post

پارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆكی هه‌رێم په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا

Next Post

ئەڵماس فازیل: ناكرێت دۆسیەی ئەمنی كەركوك لە لایەن یەك نەتەوەوە بەڕێوەببرێت

بەرێوەبەر

Next Post
ئەڵماس فازیل: ناكرێت دۆسیەی ئەمنی كەركوك لە لایەن یەك نەتەوەوە بەڕێوەببرێت

ئەڵماس فازیل: ناكرێت دۆسیەی ئەمنی كەركوك لە لایەن یەك نەتەوەوە بەڕێوەببرێت

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ