کارۆل مایەر، دانیشتوی ویلایەتی کوینسلاندە لە ئوستڕالیا، وێنەیەکی روتی خۆی بڵاوکردەوە بۆ ئەوەی تەواوی برینەکانی جەستەی نیشانی جیهان بدات.
کارۆل مایەری 52 ساڵ، یەکێکبو لە جوانترین خانمەکان، ساڵی 1983 نازناوی شاجوانی ویلایەتەکەی خۆی بەدەستهێنا، باس لە چۆنیەتی روداوەکە دەکات کە تەواوی جەستەی تیایدا سوتا و رایگەیاند، “هیچ شتێکم بەبیر نایەتەوە و نازانم ئەو ئاگرە چۆن دروستبو، تەنیا ئەوەندەم بیرە دەستی کوڕە تەمەن 18 مانگەکەم گرت و ویستم لە ماڵەکەم برۆمە دەرەوە، بەڵام تەواوی جەستەم سوتا”.
وتیشی، “بۆ ماوەی هەشت هەفتە لە کۆما بوم، تەنیا %50 ئەگەری ئەوەم هەبو لە ژیان بمێنمەوە و %85ی جەستەم سوتابو، نۆ مانگی ویست تا چاک بومەوە”.
دوای 11 ساڵ فۆتۆرافەرێکی بەرەگەز بریتانی بە ناوی بریان کەیسی، وێنەیەکی پۆرترەیتی کارۆلی گرت و بڵاویکردەوە، وێنەکەی خەڵاتی باشترین وێنەی ساڵی وەرگرت.
بۆ ئەمساڵ دوبارە بریانت بیری لەوەکردەوە لەگەڵ کارۆل وێنەیەک بگرێت کە تەواوی برینەکانی جەستەی نیشان بدات و وێنەکەی لەژێر ناوی “ئەو پێستەی منی تێدام، بڵاوبکاتەوە.
کارۆل لەو بارەیەوە وتی، “فێربوم لەوەی دەبێت ئارام بگرم و قبوڵی بکەم، بەهۆی ئەو ئاگرەوە خانمێتیم، بەشێک لە دەست و پەنجەکانم، بەشێک لە گوێم لەدەستدا، بەڵام دەمەوێت نیشانی بدەم و نامەوێت برینەکانم بشارمەوە”.
وتیشی، “بۆ هیچ مرۆڤیک ئاسان نییە لەلایەنی جەستەیی و دەرونییەوە بەم دۆخەی مندابڕوات، بەڵام پێویستە هەوڵبدەیت، منیش ئەمەم بەدەرفەتێک زانی دیوێکی دیکەی ژیانم نیشان بدەم، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی گرفتێکیان هەیە و هەست بە خراپی دەکەن”.