ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق كه خاوه‌نی بیرۆكه‌ی پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه بۆ سه‌ر به‌غداد پڕۆژه‌كه‌ی گه‌یانده مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ڵێت: كردنه‌وه‌ی لقی بانكێكی حكومی عیراقی له هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له پێداویستییه‌كان، كه چه‌ند ئه‌ركێك له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
د.رێبوار كریم محمود ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق كه وێنه‌یه‌كه‌ی پڕۆژه‌كه گه‌یاندوویه‌تییه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسیوویه‌تی: “دوابه‌دوای گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ موچه‌خۆرانی چین و توێژه جیاوازه‌كانی وه‌ك مامۆستایانی ناڕازی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و كه‌رتی ته‌ندروستی، هه‌روه‌ها پاش راوێژ له‌گه‌ڵ پسپۆرانی بواری ده‌ستوری و یاسایی و دارایی، هاوپێچ له‌گه‌ڵ نوسراوماندا ده‌قی پرۆژه‌ی (هه‌نگاوه‌كانی گواستنه‌وه‌ی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ر حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ) ده‌نێرین له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی یه‌كجاری كێشه‌ی موچه له هه‌رێمی كوردستان”.
پرۆژه‌ی (هه‌نگاوه‌كانی گواستنه‌وه‌ی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ر حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ)
پاڵنه‌ره‌كان
یه‌كه‌م: داواكاری زۆر‌و به‌رده‌وامی رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له موچه‌خۆران بۆ گواستنه‌وه‌ی موچه‌كانیان بۆ سه‌ر حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ.
دووه‌م: سه‌ره‌ڕای فرۆشتنی نه‌وت و گومرك و داهاتی ناوخۆ‌و هاتنی پاره له به‌غداوه، به‌ڵام كێشه‌ی موچه له هه‌رێمی كوردستاندا به‌رده‌وامه‌و ئاسۆیه‌كی روونیش نیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی.
سیێیه‌م: هه‌رێم به به‌رده‌وامی ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه كه به‌بێ به‌غداو به هاوكاری به‌غداش ناتوانـێت موچه‌ی سه‌رجه‌م موچه‌خۆران دابین بكات به‌م بڕه موچه‌یه‌ی ئێستا.
چواره‌م: ئەو پارانەی لە بەغداوە نێردراون له‌ماوه‌ی رابردودا هه‌مویان پاره‌ی ته‌رخانكراون بۆ موچه، به‌ڵام هەندێكجار لەپێدانی موچە به‌كارنه‌هێنراون، هاوشێوه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌سه‌ر بڕی ئه‌و (400) ملیار دیناره‌دا هات كه له رۆژی (24/5/2020) به‌مه‌به‌ستی پێدانی موچه له‌به‌غداوه نێردرا بۆ هه‌رێم به‌ڵام درایه‌وه به قه‌رز.
پێنجه‌م: له‌ماوه‌ی رابردوودا به به‌رده‌وامی دواکەوتن و بڕین و پاشەکەوتی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، بە ناهەق و بەبێ یاسا، بوه‌ته سیمای سه‌ره‌كی شێوازی دابه‌شكردنی موچه.
شه‌شه‌م: له‌ژێر ناوی یاسای چاكسازی و له به‌شی (رێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كان)، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت هه‌ندێ له ده‌رماڵه‌كان ببڕێت، كه له ده‌ره‌نجامدا واته بڕینی موچه.
پێداویستییه‌كان
یه‌كه‌م: كردنه‌وه‌ی لقی بانكێكی حكومی عیراقی له هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌م ئه‌ركانه له ئه‌ستۆ بگرێت:
1. كردنه‌وه‌ی لق له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
2. كردنه‌وه‌ی ئه‌ژماری بانكی بۆ سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
3. گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای لاوه‌كی له‌قه‌زاو ناحیه‌كاندا. به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی موچه.
4. له‌داهاتودا سودمه‌ندبونی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی موچه‌خۆرێكی عیراق هه‌یه‌تی.
دووه‌م: تیمی پاككردنه‌وه‌ی لیستی موچه‌خۆران، كه له‌ئێستادا باشترین پسپۆرانی بواری ئایتی له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان خۆبه‌خشانه ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه.
سێیه‌م: ره‌زامه‌ندی موچه‌خۆران، كه له‌ئێستادا به‌پێی هه‌موو راپرسییه‌كان زیاتر له (90٪)ی موچه‌خۆران ره‌زامه‌ندن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی موچه‌كانیان و ئێستا خۆرسكانه زۆربه‌ی چین و توێژه موچه‌خۆره‌كان سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆن بۆ گواستنه‌وه‌ی موچه‌كانیان بۆ سه‌ر حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ.
زانیاری
یه‌كه‌م: به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستمانكه‌وتوه، ژماره‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم (1.256.850) موچه‌خۆره.
دووه‌م: ئه‌وانه‌ی له‌ئێستادا فه‌رمانبه‌رن و له ده‌وامدان به هه‌ردوو كه‌رتی مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه‌وه، ژماره‌یان (753.880) فه‌رمانبه‌ره.
سێىیه‌م: خانه‌نشینی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی، چاودێری كومه‌ڵایه‌تی، شه‌هیدو زیندانیانی سیاسی، ژماره‌یان (502.970) موچه‌خۆره.
هه‌نگاوه‌كان
هه‌نگاوی یەکەم: حکومەتی هەرێم لیستی بایۆمەتری ناو‌و داتای سەرجەم موچەخۆرانی هه‌رێمی كوردستان بدات به حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ کە ژمارەیان (1.256.850) موچەخۆرە. چونكه:
1. مه‌رجێكی سه‌ره‌كی حكومه‌تی عیراقی بوه له‌ماوه‌ی رابردودا بۆ كارئاسانی پێدانی هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك بۆ موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
2. به‌رده‌وام لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق بۆ هاوكاری دارایی بۆ هه‌رێمی كوردستان داوای ئه‌و لیسته‌یان كردوه.
هه‌نگاوی دووەم:
له رێگه‌ی بانكێكی حكومی عیراقیه‌وه كاربكرێت بۆ:
1. ئەژمارێکی بانکی بۆ هەمو موچەخۆرانی هەرێم بکرێتەوە. هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عیراق، جۆرێك له كارتی زیره‌ك وه‌ك (ماسته‌ر كارد) بۆ سه‌رجه‌م موچه‌خۆران دروست بكات.
2. به‌كارهێنانی كارته‌كان به‌هۆی په‌نجه‌مۆره‌وه بێت.
3. چاودێری دابه‌شكردنی كارته‌كان بكرێت له‌لایه‌ن بانكه‌كه‌وه‌و سه‌رجه‌م ئه‌و لق و وه‌كیلانه‌ی كه ئیش بۆ بانكه‌كه ده‌كه‌ن.
4. ئه‌ژماره‌كان دابه‌ش بكرێن بۆ دوو به‌ش:
أ. به‌شی (فه‌رمانبه‌ران) كه ژماره‌یان (753.880) فه‌رمانبه‌ره.
ب. به‌شی (خانه‌نشین، چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، شه‌هیدو زیندانیانی سیاسی) كه ژماره‌یان (502.970) كه‌سه.
هه‌نگاوی سێیه‌م: دابه‌شكردنی موچه:
1. له‌سه‌ره‌تادا رێكه‌وتنێك له‌نێوان حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، كه به‌هۆیه‌وه هه‌رێم بڕی (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌و بڕی نیوه‌ی داهاتی (5) خاڵه سنورییه سه‌ره‌كییه‌كه بداته به‌غدا.
2. له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ ته‌نها ئەرکی پێدانی موچەی (فەرمانبەران) لەئەستۆ بگرێت کە ژمارەیان (753.880) موچەخۆرە. راسته‌وخۆ له به‌غداوه موچه‌كانیان بۆ بخرێته‌سه‌ر ئه‌ژماره بانكییه‌كه‌یان.
3. له هه‌مان كاتدا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی پێدانی موچه‌ی (خانه‌نشین، چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، شه‌هیدو زیندانیانی سیاسی) له‌ئه‌ستۆ بگرێت كه ژماره‌یان (502.970) موچه‌خۆره. راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه موچه‌كانیان بۆ بخرێته‌سه‌ر ئه‌ژماره‌كانیان.
هه‌نگاوی چواره‌م:
1. لەبەغداوە چاودێری ئەژماری بانكی هەمو موچەخۆران بکرێت و لە (30) رۆژدا هه‌ركه‌س سه‌ردانی ئه‌ژماره بانكییه‌كه‌ی نه‌كردو به په‌نجه‌مۆری خۆی موچه‌كه‌ی رانه‌كێشا، ئه‌وا ئه‌ژماره‌كه‌ی بخرێتە ژێرچاودێرییەوە.
2. له‌دوای تێپه‌ڕبونی (15) رۆژی‌تر به‌سه‌ر خستنه‌ژێر چاودێری ئه‌ژماری هه‌ر موچه‌خۆرێك، ئه‌و ئه‌ژماره‌ی به په‌نجه‌مۆری خۆی موچه‌كه‌ی رانه‌كێشاوه، ئه‌ژماره‌كه‌ی رابگیرێت.
هه‌نگاوی پێنجه‌م: پاككردنه‌وه‌ی لیستی موچه:
1. وه‌زاره‌تی دارایی عیراق و وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان، به هاوكاری ئه‌و بانكه‌ی دیاریكراوه، ناوی هه‌موو ئه‌و (فه‌رمانبه‌ر، خانه‌نشین، چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، شه‌هیدو زیندانیانی سیاسی)یه ده‌سڕێته‌وه كه ئه‌ژماره بانكییه‌كانیان راگیراوه.
2. سڕینه‌وه‌ی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌ژماره بانكییه‌كه‌یان راگیراوه له‌ماوه‌ی (90) رۆژ ده‌بێت له ساتی دروستكردنی ئه‌ژماره‌كه‌وه.
3. هه‌ر موچه‌خۆرێك كه ئه‌ژماره‌كه‌ی سڕدراوه‌ته‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ردا موچه‌كه‌ی به مافی خۆی ده‌زانێت، ئه‌وا ده‌توانێت به به‌ڵگه‌ی یاسایی تانه بدات.
هه‌نگاوی شه‌شه‌م:
1.تا کۆتایی سالی (2020) پشت به‌م رێگایه ببه‌سترێت و لیسته‌كان پاكبكرێنه‌وه.
بۆ ساڵی (2021) له‌چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنێكی نوێ له‌نێوان حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێدانی موچه‌ی ته‌واوی موچه‌خۆران (فەرمانبەر، خانەنشین، چاودێری کۆمەڵایەتی، شەهیدان و زیندانی سیاسی) له هه‌ردوو كه‌رتی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی، لەلایەن بەغداوە دابین بكرێت.
3. رێكه‌وتنه نوێیه‌كه به وردی پشتی به‌ستبێت به به‌رچاوروونی له نرخی نه‌وت و داهات و ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولای له‌سه‌ر بێت.
4. رێكه‌وتنه‌كه له‌چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌ی عیراق بۆ ساڵی (2021) په‌سه‌ند بكرێت.